کوردی فارسی English
به‌یاننامه‌ و راگه‌یه‌ندراوه‌کان
پەیامی كۆمیسیۆنی تەشكیلات لە پێشوازی چوارشەممەسووری و نەورۆزی 1389دا
9 / 3 / 2010

خەڵكی خەباتگێڕی كوردستان!
لاوانی نیشتمانپەروەر!
سەرجەم ئۆگرانی نەورۆز و جوانی و نوێبوونەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان!
چوارشەممەسووری و نەورۆز بەڕێوەیە. پاش تێپەڕكردنی ساڵێكی پڕ لە خەبات و بەربەرەكانی لەگەڵ ستەم و دیكتاتۆریی دەسەڵاتداران‌و، دوای دەیان و سەدان چالاكی و حەرەكەتی مەدەنیی لاوان و توێژە رووناكبیرەكانی كوردستان لە ساڵی 1388دا، جارێكی دیكە باوەش بۆ نەورۆز و بەهارو ساڵی نوێ دەكەینەوە. با وەك ساڵانی رابردوو، چوارشەممەسووری و نەورۆز، بكەینەوە بە جێژنی یەكیەتی و هاوپێوەندیی نەتەوەیی. لە چوارشەممەسووری و نەورۆزدا، جارێكی دیكە نیشان بدەنەوە كە خەڵكی كوردستان وەك هەمیشە دژی ژێردەستی و چەوسانەوەی نەتەوەیین، دژی ستەم و بێدادی دەسەڵاتداران‌و، دژی سەركوت و تاوانخوڵقێنیی بەڕێوەبەران و كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامین.
ئەمجارەش رێوڕەسمەكانی چوارشەممەسووری و نەورۆز بكەنەوە بە بۆنەیەك بۆ دەربڕینی هەست و شوعووری نەتەوەیی و هەڵوێستی ئازادیخوازیتان. جارێكی دیكە وەفاداریی خۆتان بە رێگاو ئامانجی رێبەرانی شەهیدی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی گەلەكەمان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان، لە سەرووی هەمووانەوە، پێشەوا قازی محەممەد، دوكتور قاسملوو و دوكتور شەرەفكەندی دووپات بكەنەوە. هاوپێوەندیی خۆتان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان، بنەماڵەی بەندییە سیاسییەكان و تێكۆشەرانی كورد، پێشان بدەنەوەو، دروشمی "ئازادی بۆ بەندییە سیاسییەكان" و داوای "هەڵوەشانەوەی حوكمی ئێعدام" تێكەڵ بە سروودەكانی "نەورۆز" و "ئەی رەقیب"و "ئەی شەهیدان" بكەن و بانگی "نەسرەوتن تا سەركەوتن" با سەرانسەری شارو گوندەكانی كوردستان دابگرێ.
ئەمساڵیش بە جلوبەرگی كوردی و بە دابی ساڵان لە ماڵەكانتان وەرنەدەر، با گڕی ئاگری نەورۆزی كوردەواری و دەنگی سروودە حەماسییەكانتان‌، با هەڵپەڕكێ و شادی نواندنتان، جارێكی دیكە زیندوویی، ورەبەرزی و نوێخوازیی گەلی كوردو، بەردەوامیی خەڵكی كوردستان لە سەر خەبات و تێكۆشان دژی دیكتاتۆری و جەهل و تاریكی بسەلمێنێتەوە.
حیزبی دێموكراتی كوردستان، لە پێشوازی چوارشەممەسووری و نەورۆزدا، بە بۆنەی تێپەڕكردنی ساڵێكی دیكە لە خەبات و بەربەرەكانی و تێكۆشان ماندوونەبوونی و دەستخۆشتان پێدەڵێ و، بە گەرمی پیرۆزبایی هاتنی چوارشەممەسووری و جێژنی نەورۆزتان لێ‌دەكا. ئێمە بەداخین كە زۆر لە هاوڕێیان و ئازیزانتان، بە بۆنەی گیان لەدەستدان لە رێگای ئازادی‌، یا گیران و مانەوە لە بەندیخانەدا، ئێستا لە نێوتان‌دا نین. بەڵام پێمان وایە دەبێ یادی ئەوان بكەین بە ئیلهام و هاندەرێك بۆ درێژەدان بە رێگاكەیان. هەر بۆیە چاوەڕوان و هیوادارین ئێوە لاوانی وشیار و كۆمەڵانی خەباتگێڕی كوردستان، بە عەزمی خەباتگێڕانە، هەڵوێستی ئاگایانە و ئازایانەو، بە وشیاریی نەتەوەیی خۆتان، چوارشەممەسووری و نەورۆز، لە لایەكەوە بكەن بە بۆنەیەك بۆ هاتنە مەیدان‌و، دەنگ هەڵبڕین دژی زوڵم و زۆر و تاوانەكانی دەسەڵاتداران‌و، لە لایەكی دیكەوە لەم بۆنەیەدا، هاوپێوەندیی خۆتان لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازی لە سەرانسەری ئێران دووپات بكەنەوە.
هەر شكۆدار بێ یادی نەورۆز
هەر لە ئێستاوە نەورۆزتان پیرۆز
حیزبی دێموكراتی كوردستان
كۆمیسیۆنی تەشكیلات
نێوەڕاستی رەشەمەی 1388

 

بڵاوکراوه‌کان
زیاتر
به‌یاننامه‌ و راگه‌یه‌ندراوه‌کان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی شێست وپێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبه‌وه‌.
پێوه‌ندی به‌ ئۆرگانه‌کانی حیزبه‌وه‌
بۆ زانیاری‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی‌ پێوه‌ندی‌ گرتن به‌ ئۆرگانه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌م به‌شه‌ بخوێننه‌وه‌
رێبه‌رانی شه‌هید
کاروباری په‌نابه‌ران
به ئاگاداریی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب ده‌گه‌یه‌‌نین كه له وڵاته جۆربه‌جۆره‌کان كه‌یسی په‌نابه‌رییان هه‌یه یان داوای په‌نابه‌‌ری ده‌که‌ن، بۆ كاروباری ته‌ئیدییه و هاوكاریی دیكه له‌م کاناڵانه‌وه‌ پێوه‌ندیی به‌ حیزبه‌وه بگرن
ئاگادارییه‌کان
به‌ڵگه‌نامه‌کان
ماڵپه‌ره‌کانی دیکه‌ی حیزب
ئارشیو



2010 مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری کوردستان و کورد
ماڵپه‌ری سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکراتی کوردستان