خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران به زمانی ئامار
21 / 2 / 2010
عه‌لی بداغی
له ده‌یه‌ی دووهه‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی كۆماری ئیسلامی را تاكوو ئێستا توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناس و به‌رپرسه ئیدارییه ده‌روه‌سته‌كان له ئێران به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان وه‌بیر به‌رپرسان و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی پێوه‌ندیدار هێناوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیان له ته‌قینه‌وه‌ی ئاسه‌واره زیانباره‌كانی ئه‌و دیاردانه وریا كردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له لایه‌ك كێشه‌و بابه‌ته سیاسی‌یه‌كان به قورسایی زیاتره‌وه، سێبه‌ریان خستۆته سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌م سۆنگه‌یه‌وه دیارده‌و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام پشتگوێ خراون، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌بوونی ئامارێكی ورد‌و گشتگیر كه له لایه‌ن خودی به‌رپرسان و بنیاته حكوومییه‌كانه‌وه پشتڕاست كرابێته‌وه به‌رده‌وام ئه‌و گومانه‌ی دروست كردوه كه له‌وانه‌یه جۆرێك گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان له‌و واقعانه كرابێ تا به‌مجۆره ره‌خنه‌و گازنده‌یه‌كی زیاتر ئاراسته‌ی به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه‌كان كرابێ و كفایه‌ت و جۆری به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خرابێته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه ئامارێك له زمانی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئیدارات و ده‌زگاكانی رێژیم بڵاو بوونه‌وه كه هه‌موو ئیددیعا و ئاماره‌كانی رۆژنامه‌نووسان و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. بڵاڤۆكی "مێهری نوێ" سه‌ر به رێكخراوی بێهزیستی ئێران له ژماره 5ی خۆی دا كۆمه‌ڵه ئامار‌و زانیارییه‌كی جێی سه‌رنجی بڵاو كردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی تووشبوون به ئێعتیاد بۆ خوار 14 ساڵ دابه‌زیوه‌و ئه‌و دیارده‌یه خه‌ریكه له قوتابخانه‌كانیش¬دا په‌ره‌ده‌ستێنێ، ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 4 میلیۆن كه‌س له ئێران‌دا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار دێنن، ئه‌وه‌ی كه له سۆنگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ئێعتیاد‌و بێكارییه‌وه ئاماری ته‌ڵاق 30% له چاو ساڵی رابردوو زیادی كردوه. هه‌ر به پێی ئه‌و راپۆرته ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی بۆ خوار 16 ساڵ دابه‌زیوه‌و ئه‌وه‌ی كه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و ژنانه نه‌خوێنده‌وار نین و خاوه‌ن مێرد‌و منداڵن. زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئێران حه‌وته‌مین وڵات له ئاستی دنیادایه كه زۆرترین كه‌ره‌سه‌ی ئارایشی و خۆجوانكردنی بۆ دێ و له رووی به‌كار هێنانی مه‌وادی ئارایشییه‌وه دوای عه‌ڕه‌بستان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست¬دا له پله‌ی دووهه‌م دایه. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا ژنانی سه‌روو 40 ساڵ روو له ئارایش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئێران¬دا گرووپی ته‌مه‌نیی خوار 24 ساڵ گه‌وره‌ترین گرووپی به‌كار هێنانی مه‌وادی ئارایشین كه هۆكاری ئه‌وه نه‌ك بۆ جوانی ناسی، به‌ڵكوو بۆ ده‌رونناسیی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به پێی راپۆرتی سازمانی میللی لاوانی پارێزگای تاران له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌وساڵ¬دا ئاماری زه‌ماوه‌ند 6% له چاو ساڵی رابردوو دابه‌زیوه‌و له به‌رامبه‌ردا ئاماری ته‌لاق 21% زیادی كردوه. مورته‌زا به‌ختیاری وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێرانیش رایگه‌یاندوه كه له ماوه‌ی 10 مانگی رابردووی ئه‌وساڵدا 5 میلیۆن و 900 هه‌زار په‌روه‌نده‌ی حقووقی و كه‌یفه‌ری له دادگاكان‌دا كراونه‌ته‌وه. وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئێران ئاشكرای كردوه كه له‌وساڵدا 3 میلیۆن و 200 هه‌زار په‌روه‌نده‌ی كه‌یفه‌ری، 2 میلیۆن و 800 هه‌زار په‌روه‌نده‌ی حقووقی له دادگاكانی وڵات‌دا كاریان له سه‌ر كراوه و زیاتر له 3 میلیۆن و 500 هه‌زار په‌روه‌نده‌ش له "شووڕاكانی حه‌لی ئیختلاف"دا به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێ. عه‌لیڕه‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی پێشووی ده‌زگای قه‌زایی ئاشكرای كردوه كه بارستایی په‌روه‌نده قه‌زاییه‌كانی ئێران زیاتر له وڵاتی چین به 1 میلیارد‌و 300 میلیۆن حه‌شیمه‌ته. ساڵی رابردووش قوربانعه‌لی دوڕی نه‌جه‌ف ئابادی، دادستانی پێشووی وڵات رایگه‌یاندبوو كه له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سی ئێران، 200 كه‌سیان له زیندان دان. ناوبراو گوتبووی كه له دوای رووخانی رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه حه‌شیمه‌تی ئێران 2 به‌رامبه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌ژماری زیندانییه‌كانی ئێران بۆته 10 به‌رامبه‌ر. هه‌موو ئه‌وانه له ئێرانێكدا روو ده‌ده‌ن كه سه‌ركۆماره‌كه‌ی ئیدیعا ده‌كا وڵاته‌كه‌ی ئازادترین وڵات، خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌رترین خه‌ڵكی دنیا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دێموكراتیك ترین نیزامی دنیایه‌و وڵاتانی دیكه‌شی راسپاردوه كه تیتۆڵێك له ئێران دادڕن و رایگه‌یاندوه كه ئاماده‌ن مودیرییه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ریی دنیاش بگرنه ده‌ست. تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 529ی رۆژنامه‌ی کوردستان‌دا بڵاوبۆته‌وه
|
|
|