به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سووكایه‌تییه‌ك
13 / 2 / 2010
کوێستان فتووحی
(له په‌راوێزی هه‌واڵی نیشاندرانی مه‌جید ته‌وه‌ككولی به حیجابه‌وه)
له‌م رۆژانه‌دا شه‌پۆلیكی دیكه له ده‌ستگیركرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی ئێران له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه به تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار دا ده‌ستی پێ‌كرد. مه‌جید ته‌وه‌ككولی چالاكێكی ناسراوی خوێندكارییه و له به‌نده‌ر عه‌بباس ده‌خوێنێ. بۆ رێوره‌سمی 16ی سه‌رماوه‌ز ده‌چێته تاران و به‌م بۆنه‌یه‌وه له كۆڕی خوێندكاران‌دا قسه ده‌كا. چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌ته‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ و دواتر وێنه‌ی ئه‌م خوێندكاره به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و راده‌گه‌یه‌ندری كه ناوبراو له جلوبه‌رگی ژنانه‌دا ده‌سگیر كراوه. مه‌به‌ستی رێژیم له‌و كاره راست سووكایه‌تی به ناوبراو بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و نیزامه وه‌ك هه‌میشه كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی ژنانیشیان له لا سووكه، ویستیان به‌م كاره دزێوه‌یان كه‌سایه‌تییه‌كی چالاكی خوێندكاری به‌م شێوه‌یه تێك بشكێنن. ئه‌وه سیاسه‌ت و كولتووری ئه‌و رێژیمه بووه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی‌دا كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان كه‌سایه‌تییه سیاسی و چالاكه‌كانی موخالیفی خۆیان به هه‌ر جۆرێك كه بۆیان ده‌كرێ بڕووخێنن تا نه‌توانن درێژه به كار و چالاكیی سیاسی بده‌ن. به قسه‌ی ئه‌وان ئه‌م تاوانباره بۆیه جلوبه‌رگی ژنانی له‌به‌ر كردوه تا به‌م شێوه‌یه خۆی له چنگ هێزه ئاگا و وشیاره‌كانی نیزام! رزگار بكا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌جید ته‌وه‌ككولی ئه‌م كاره‌ی كردبێ به‌و مه‌به‌سته نه‌یكردوه، چونكه ئه‌و باش ده‌زانێ له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا ژنان هاوشانی پیاوانن و ته‌نانه‌ت زۆرجار بینیمان له خۆپیشاندانه‌كاندا پێشه‌نگ بوون و له چوونه زیندان و له ئازار و شكه‌نجه‌ش دیتنیشدا كه‌متریان له پیاوان به‌رنه‌كه‌وتوه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وه‌یه له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی خوێندكارانه‌وه به‌م شێوه‌یه چاو لـێ‌ناكرێ كه رێژیم مه‌به‌ستی بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش وه‌ك زۆر كار و كرده‌وه‌ی دیكه‌ی رێژیم له‌لای خه‌ڵكی ئاگای ئێران جێگه‌ی بڕوا نیه، كه گۆیا مه‌جید به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه ده‌ستگیر كراوه. ئه‌گه‌ریش وابێ به‌لای كه‌سه‌وه سه‌یر نیه. چونكه زۆر دیتراوه و بیستراوه خه‌باتگێڕانی سیاسی له‌و وڵاتانه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و تێكۆشانی سیاسی نیه، له كاته حه‌ساسه‌كاندا سیمای خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داوی دوژمن رزگاریان بێ. ئه‌مه لایه‌نگرانی خومه‌ینیش له ده‌ورانی رێژیمی پاشایه‌تی‌دا له‌و ئیبتكارانه كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه. ئه‌وانه‌ی كاری سیاسی و نهێنییان كردوه زۆر باش له‌م مه‌سه‌له‌یه تێ‌ده‌گه‌ن. به‌ڵام وای دانێین به‌لـێ مه‌جید ته‌وه‌ككولی به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه ویستوویه‌تی رابكا و له كاتی راكردندا به‌م شێوه‌یه ده‌ستگیر كراوه. ئه‌مه له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆمه‌جید و مه‌جیده‌كان مایه‌ی سووكایه‌تی بێ، بۆ رێژیمێك مایه‌ی شه‌رمه كه خوێندكارانی وڵاته‌كه‌ی به تاوانی ئازادیخوازی تووشی راوه‌دوونان وزیندان و ده‌ستدریژی و سووكایه‌تیی جۆراوجۆر كردوه. ئه‌وه ده‌بێ له ده‌سه‌ڵاتداران پرسیار بكرێ كه ناوبراو بۆچی به حیجابه‌وه رای كردوه و ده‌ستگیر كراوه؟ ئایا جینایه‌تی كردبوو؟ ئایا كارێكی ناڕه‌وای كردبوو كه وا به‌م شێوه‌یه ده‌یویست خۆی له ده‌ستی مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌و نیزامه رزگار بكا و خۆی بشارێته‌وه؟! به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر شه‌رم بێ بۆ ئه‌و رێژیمه شه‌رمه كه له‌سه‌ر هێنانه گۆری سه‌ره‌تاییترین داخوازی، مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه ژێرچاوه‌دێریی ئه‌منییه‌تی و راوه‌دوونان. رێژیم ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ كه‌سێكی وه‌ك مه‌جید ته‌وه‌ككولی به ترسنۆك و بێ‌لیاقه‌ت نیشان بدا، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا كه‌س باوه‌ڕی پێ‌ناكا. چونكه ناوبراو كه‌سێكی نه‌ناسراو نه‌بووه له نێو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رووبه‌رووی رێبه‌ری رێژیم دا ئازایه‌نه ره‌خنه‌ی له رێژیم و ویلایه‌تی فه‌قیه گرتوه و ماوه‌یه‌كیش به تاوانی بێ‌رێزی به ویلایه‌تی فه‌قیه له زیندانه‌كانی رێژیم و له زیندانی تاكه‌كه‌سی دا ژیانی به‌سه‌ر بردوه. ناوبراو دوای ئازاد بوونیش له زیندان له‌گه‌ڵ زۆر گیر و گرفت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درێژه‌دانی خوێنداندا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی علوومه‌وه رووبه‌روو بۆته‌وه و دواتریش هه‌ر به‌هۆی به‌شداری له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه خوێندكارییه‌كاندا بۆ به‌نده‌ر عه‌بباس دوورخراوته‌وه له‌وێ خه‌ریكی خوێندن بووه. دیاره ئێستا ئه‌گه‌ر له زیندان و مه‌ئمووره‌كانی زیندانیش بترسێ كه‌س ناحه‌قی ناگرێ! هه‌موو ده‌زانن كه‌سێك كه رێی بكه‌وێته زیندان و به‌تایبه‌تی چالاكی سیاسی بێ و به دژی پێشێل كردنی مافه‌كانی خه‌ڵك له ئێران‌دا تێكۆشانی هه‌بێ و ده‌نگی ده‌ربێ، ئه‌گه‌ر بگیرێ له لایه‌ن حكوومه‌ته عادڵه‌كه‌ی خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه! چ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر دێ! به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێكی وه‌ك مه‌جید ته‌وه‌ككولی كه چه‌ندین جار رێی كه‌وتۆته زیندان و 15 مانگ له زیندان دا بووه و شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانی به‌رپرسانی ده‌ستدرێژیكه‌ری زیندانی له‌سه‌ر تاقی كرابێته‌وه، بشترسێ نه‌ك شه‌رم نیه به‌ڵكوو زۆریش ئاساییه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ترسه‌ش نه‌بۆته هۆی ئه‌وه كه ئه‌م خوێندكاره واز له چالاكی‌و تێكۆشان بۆ ئازادی بێنێ. هه‌ر كارنامه‌ی نه‌ك ئه‌و 10 ساڵه‌ی دوایی به‌ڵكوو ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری هه‌ڵده‌ینه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و خه‌ڵكانه بۆچی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا نه‌كه‌ونه به‌رده‌ستی مه‌ئمووره‌كانی زیندان.ئه‌م رێژیمه جینایه‌تكاره قاتڵی سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی وه‌ك مه‌جید ته‌وه‌ككولییه. كێ هه‌یه نه‌زانێ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رێژیمه چیان به‌سه‌ر زه‌هرا كازمی و زه‌هرا به‌نی یه‌عقووب هێنا؟! ئه‌وان چیان كردبوو كه‌وا چاره‌نووسیان به‌و رۆژه گه‌یشت؟ ئه‌ی گیراوانی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له زیندانی "كهریزك"، به چ تاوانیك ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانیان لێ ئه‌ستێندرا؟به ناو دادگایی كردنی گیراوانی خۆپێشاندانه‌كان و ئه‌و هه‌موو په‌نده‌ی له زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر گیراوه‌كانیاندا هێنا و، ناچار كردنیان به داننان له به‌رامبه‌ر دوربینی ته‌له‌ڤیزیۆن ، ته‌نیا بۆ تۆڵه ستاندنه‌وه له‌وان بوو كه هاتبوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و گوتبوویان ده‌نگه‌كانی ئێمه چیان لێ هات؟ خه‌ڵكی ئێران باش ده‌زانن كارنامه‌ی 30 ساڵه‌ی ئه‌و رێژیمه جگه له ماڵوێرانی، كوشتن، ده‌ستدرێژی و هه‌موو جۆره سووكایه‌تی و بێ مافییه‌ك بۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته و به‌تایبه‌تی ژنان و خه‌باتكارانی رێگه‌ی ئازادی چی دیكه‌ی‌تێدا نیه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر درێژه‌دانی خه‌بات تا وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان كه رزگارییه له ده‌ست ئه‌و رێژیمه جینایه‌تكاره شێلگیرن. ئه‌م كرده‌وه شه‌رماوییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و نیزامه، واته بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و خوێندكاره به چارشێو و مه‌قنه‌عه‌وه، وه‌ك هه‌موو كار و كرده‌وه درۆیین و ساخته‌كانی دیكه‌یان ، كه‌س باوه‌ڕی پێ ناكات. به‌ڵام وه‌ك وتمان ئه‌گه‌ر وای دانێین راستیش بێ، له جیاتی سووكایه‌تی بێ به‌و خوێندكاره، سووكایه‌تییه‌كی ئاشكرایه به هه‌موو ژنانی ئێران كه 30 ساڵه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێ. ئه‌و حیجابه‌ی مه‌جید ته‌وكولی له‌سه‌ری ناوه شتێك نیه كه تایبه‌ت بێ به ژنان. حیجابی ئیسلامییه و سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ژناندا. رێژیم زۆر نائاگایانه ئه‌م كاره‌ی كردوه ویستوویه‌تی به‌م شێوه‌یه سووكایه‌تی به‌م خوێنداره بكا، دیاره ئه‌و ریّژیمه ژنی له‌لا سووكه و پێشی وایه ئه‌م جلوبه‌رگه هی ژنانه. حیجاب له لای ئه‌وان نرخی هه‌یه نه‌ك له لای ژنانی ئێران. به‌ڵام وه‌ك له‌ده‌مدانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێژیم و وه‌ك پشتیوانی و لایه‌نگری له‌و خوێندكاره، هه‌موومان دیتمان كه چالاكانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مپه‌ینێكی "مردان باحجاب"یان دروست كرد. چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری (كوڕان) حیجابیان له‌سه‌ر خۆیان نا و له سایت و ویبلاگه‌كان دا وێنه و پۆستێره‌كانیان بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گاڵته به رێژیمێك بكه‌ن كه 30 ساڵه ئه‌م جلوبه‌رگه شوومه‌ی به‌زۆر به‌سه‌ر ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پاوندوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوخه‌باتیی بوو له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران و رایانگه‌یاند "به پشتیوانی له مه‌جید ته‌وه‌ككولی ئێمه‌ش حیجاب له‌سه‌ر ده‌نێین. نه‌ك بۆ به‌رز راگرتنی حیجاب، چونكه حیجاب خۆی مایه‌ی سه‌ركوتی ژنه. بۆئه‌وه‌یه كه بڵێن ئێمه‌ش هاوخه‌متانین. سووكایه‌تیی به مه‌جید ته‌وه‌ككولی بوو به قه‌یرانێك و ریسواییه‌كی دیكه بۆ ئه‌و رێژیمه. بووه هۆی گاڵته‌جارییه‌كی دیكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نائاگایانه و ساویلكانه به‌هاكانی خۆیان به گاڵته ده‌گرن. ئه‌م كاره‌ی ئه‌و خوێندكارانه كردیان جگه له‌وه تووڕ هه‌ڵدانی ئه‌و كلتووره بوو كه ژن به مرۆڤێكی بێ بایه‌خ سه‌یر ده‌كا و به‌های ئینسانه‌كان به جلوبه‌رگ و حیجابه‌وه ده‌نرخێنێ، پشتیوانی و هاوخه‌مییش بوو له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران كه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌و رێژیمه‌وه حیجابیان به سه‌ردا سه‌پێندرا. بۆیه به‌م كاره‌یان ئه‌وانه‌یان شه‌رمه‌زار كرد كه گاڵته به كه‌سایه‌تیی ژن ده‌كه‌ن و حیجابیان كردۆته به‌های ژن. به‌خۆشییه‌وه نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر زیره‌كانه له‌گه‌ڵ رێژیمێك كه هه‌موو وجوودی فرت و فێڵه له به‌ربه‌ره‌كانی دان. ئه‌وه مایه‌ی دڵخۆشییه و دۆڕانی ئه‌و رێژیمه‌ی به‌دوادا دێ.
|
|
|