دووره دیمهنی ژیانی کرێکاران له ساڵی تازهدا
6 / 3 / 2010
عهلی بداغی
ژیانی كرێكاران لە ئێران یهکێک له تراژیدیاکانی ئهو وڵاتهیه، چونکی به پێی ئهو مووچه و حهقدهستهی که پێیان دهدرێ و به له بهرچاوگرتنی ئهو گرانی و "تهورم"ه ههوسارپچڕاوهی له کۆمهڵگا دا ههیه، دهردهکهوێ که ئهوان له چ ژیانێکی تاقهت پڕوکێن و ههژارانهدا به سهر دهبهن. له ساڵی 88 دا که دوایین رۆژهکانی تێپهڕ دهکهین، مووچهی دیاریکراو بۆ ههر کرێکارێک 263 ههزار تمهن له مانگێک دا بوو، بهڵام قهت هیچ بهرپرسێکی دهوڵهتی تا ئێستا ئاماده نهبوو وهڵامێک بهو پرسیاره بداتهوه که بهو حهقدهسته دهکرێ چ جۆره ژیانێکی گونجاو و ئابڕوومهندانه بۆ کرێکارێک و بنهماڵهکهی دابین بکردرێ. دیارینهکرانی هێڵی ههژاریش بۆ ساڵی داهاتوو یهکێکی دیکه له کێشهی کۆمهڵگای کرێکاریی ئێرانه. دەوڵەت لە ساڵانی رابردوو بە دیاریكردنی هێڵی هەژاری دەیهێشت دوورە دیمەنێك لە وەزعی كرێكاران بخرێتە بەرچاو، بەڵام ئەو ساڵ دەوڵەت تا ئێستا بە شێوەی رەسمی لە دیاریكردنی هێڵی هەژاری خۆی بواردوه، چونكی بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ هاوسەنگییەك لەنێوان هێڵی هەژاری و مووچەی مانگانەی كرێكاراندا پێك بێنێ. رەزا شەهابی، ئەندامی سەندیكای شۆفیرەكانی شیركەتی واحیدی تاران بە زمانێكی زۆر سادە باس لە قووڵایی كارەساتی ژیانی كرێكاران لە ئێران دا دەكا. ئەو دەڵێ "مووچەی مانگانەو پایەی كرێكار 263 هەزار تمەنە، بەڵام لانیكەمی هەزینەكانی بنەماڵەیەكی 4 كەسی لە شارە گەورەكانی وەك تاران زیاتر لە 1میلیۆن تمەنە. كرێكاری داماو ئەوەی دیكەی لە كوێ بێنێ؟" ئەوەش لە جێی خۆی كە كارگەو كارخانەو واحید تەولیدییەكان یەك لە دوای یەك دادەخرێن و پۆل پۆل بە لەشكری بێكاران زیاد دەبێ و رۆژ بە رۆژیش گرانی زۆرتر دەبێ. ئەوڕۆكە گرینگترین كێشەی كرێكارانی ئێران ئەمنییەتی شوغڵی و كاریی ئەوانە. ئەوڕۆكە زۆربەی كارگەو كارخانەكانی ئێران بە زەرفییەتی 20%ی و30%ی خۆیان كار دەكەن. كار بۆ كەسی كرێكار یانی هەموو شتێك. كاتێك كار نەبێ، ژیان و هەناسەدان و شیرازەی خێزانیی كرێكار لەبەر یەك هەڵ دەوەشێ. ئەوڕۆكە لە ئێران دا هیچ گەرەنتییەك بۆ پاراستنی ئەمنییەتی كاری نیە. خاوەن كار هەر كاتێك پێی خۆش بێ دەتوانێ كرێكارەكەی لەسەر كار دەر بكا. چونكی لە مێژ ساڵە بە جێی ئیمزا كردنی"قەرار داد" ی كار وەرەقەیەكی سپی بە كەسی كرێكار ئیمزا دەكرێ و بەمجۆرە لە مافی بیمە كردن، حەقی منداڵ و حەقی نیشتەجێ بوون بێبەش و بێبەری دەكرێ. به ههزاران نموونه بینراوه که خاوەن كار دوای 5 ساڵ كرێكارەكەی دەر دەكا، بێ ئەوەی هیچ كام لە مافەكانی پێ بدا، بێ ئەوەی كە هیچ حیسابێك بۆ رابردووی و گیانكێشیی ئەو كرێكارە بكا. ئەحمەدی نژاد لە حاڵێك دا ئیدیعا دەكا كە دەوڵەتی" ریفاە" و خوشبژێوی بۆ خەڵك دامەزراندوە. كە بەشی هەرە زۆری كۆمەڵگای ئێران كە لە كەسانی كرێكارو زەحمەتكێش پێك دێن، لە ژێر قورسترین زەبرەكان و فشارەكان بۆ دابینكردنی لانیكەمی پێداویستی¬یەكانی ژیانی رۆژانە دان. ئەو دەوڵەتە بە هۆی سیاسەتە ئابووریی¬یەكانی و بە هۆی سیاسەتەكانی دەرەوەی لە رێگەپێدان بەوەی كە ئێران ببێتە گەورەترین بازاری مەسرەفی چین، گەورەترین زەربەی لە ئەمنییەتی كاری كرێكاران داوەو لە بەرامبەر ئهوهشدا دروشمی زریقەو بریقەداری لە خواردی كرێكاران داوە. كرێكار ئەمڕۆكە لە ئێران كەسێكی توورە، ماندوو، وەڕەز و تێك تەپیوە كە نە دەتوانێ بە منداڵەكانی رابگا و نە دەتوانێ كاتێكیان لەگەڵ بباتە سەرێ و نەهەر دەرفەتی ئەوەی هەیە لە گەڵیان دابنیشێ. ئەو دەبێ بەردەوام و راكە راكە پێوشوێنی كار كەوێ تا بتوانێ بە هەر جۆرێك بووبێ، بۆ سەری برج پوڵی كرێ خانوو، پوڵی ئاو و برق و گاز و تەلیفون و پێداویستییەكانی دیكەی ژیانی خێزانەكەی دابین بكا. هەلومەرجی دژواری ژیان وای كردوە كە كرێكار بۆ ژیان و بژێوی خۆی دووكار و سێ كار بكا. ترسی لەدەستدانی كاریش وای كردوە كە لە ترسی گیران و كەوتنە زیندان و بێ بژێو مانەوەی ماڵ وخێزان و لە بەریەك هەڵوەشانی بنەماڵەكەی، كەسی كرێكار نەوێرێ تێكەڵ بە هیچ رێكخراو تەشەكولێك بێ. ئەو بێدەنگ دەبێ و چاو لێ دەكا. چونكی دەشزانێ كە تەشەكول و رێكخراوەكانیش ناتوانن خۆیان لەبەر هەڕەشەو سەركوتی دەزگاكانی رێژیم راگرن و چووكترین ئیعترازو ناڕەزایەتیی ئهوان شوێنكاری زۆر خراپی بۆ ژیان و ئەمنییەتی بنەماڵەیی ئەو بە دوا دا دێ.
|
|
|