فێدرالیزم بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی توركیا‌و ئاسته‌نگه‌كانی بۆ (EU)
6 / 3 / 2010
ئاماده‌کردن: ره‌حیم قادری
زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوایی و ئه‌وانه‌ی نوێنگه‌ی دنیای شارستانین، سیستمی فێدراڵی وه‌ك سیستمی سیاسی وڵاته‌كانیان په‌یره‌و ده‌كه‌ن و ده‌ستووره مۆدێرنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ناوه‌رۆكه‌كانیان بریتیت له سكولاریزم و ئازادی و دێموكراسی و به‌شداربوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات. هه‌ر وڵاتێك له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌مكه‌دا ئیداره بكرێت، به ئاستێكی به‌رز توانای دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كان و ئابوورییه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه‌و مرۆڤه‌كانیش تێیدا یه‌كسانن و خاوه‌ن رۆڵن له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن دا. ئه‌مرۆكه سیستمی هه‌ره‌شیاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له ئاستی جیهان دا فێدراڵیزمه. به‌و پێیه ئه‌و سیستمه ئه‌لته‌رناتیڤێكی گرینگه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد له توركیا‌و بۆ ئێمه‌ی كورد بایه‌خێكی گرینگی هه‌یه، چونكه دراوسێی كوردستانه‌و پێگه‌ی جوغرافیی ئه‌و وڵاته‌ی وای كردوه كه له هه‌موو گۆڕانێكی ناوچه‌كه‌دا وه‌كوو وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌نگ و كاراكته‌رێكی هه‌رێمی له هاوكێشه‌كان رۆڵی گرینگی هه‌بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به سێ لایه‌نی گرینگ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێوانه بكرێت كه ئه‌ویش لایه‌نه‌كانی یاسایی، سیاسی و فیكری‌یه‌و له دواییش دا به كورتی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چوونه نێو یه‌كیه‌تیی ئورووپا هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ. لایه‌نی یاسایی بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی بكه‌ین كه له توركیا هاتوونه‌ته ئاراوه ئه‌و كاته بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه پێشنیاری سیستمی فێدرالی بۆ توركیا له رووی یاساییه‌وه هیچ ئاسته‌نگێكی نییه. ئه‌و گۆرانكارییه ده‌ستوورییانه‌ی كه ساڵی 1995 له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دران هێندێك سنووری تری له به‌رده‌م داخستنی پارته سیاسییه‌كان له وڵاته دانا. له مادده‌ی 4و 68ی ده‌ستووردا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ر پارتێكی سیاسی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و فێعلی كار له‌سه‌ر پارچه‌پارچه كردنی ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت نه‌كات قانوون رێگه نادات ئه‌و پارته دابخرێت و هه‌رگیز نابێت هیچ پارتێكی سیاسی به بێ هۆكارێكی دیاریكراو بریاری داخستنی له‌سه‌ر بدرێت به پشت به‌ستن به‌م یاسایه پێشنیاری سیستمی فێدراڵی نابێته هۆكارێك بۆ داخستنی پارتێك، به‌ڵام لێره‌دا پێویسته چه‌مكی پارچه‌چارچه كردنی ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت له توركیادا به پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخانه‌و بریاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئورووپا شیكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاوی بۆ بكرێت. بێ‌شك ئه‌گه‌ر باس له سیستمی فێدراڵی بكه‌ین، فێدراڵیزم له‌هه‌ر وڵاتێكدا دژی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه له‌رووی ده‌ستوور و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه فێدراڵیزم ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه‌یه به‌و جیاوازییه كه ده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌نده‌كه‌ی دا كۆنابێته‌وه‌و به سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندو هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت و، سیستمێكی مۆدێرنه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوخۆی ده‌وڵه‌تێك. به كورتی ده‌كرێ پێوه‌ندی و جیاوازییه‌كانی سیستمی فێدراڵی به‌م شێوه‌یه جیا بكه‌ینه‌وه كه سیستمی فێدراڵی ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی جوداخوازی و هه‌رگیز ئامانجی جیا كردنه‌وه‌و پارچه‌پارچه كردنی وڵات نییه‌و له‌رووی فیزیكیه‌وه، سنووره سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ره‌ت ناكاته‌وه. به‌ڵكوو ئه‌م سیستمه پێوه‌ندیی به رێكخستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ناوخۆییه‌وه هه‌یه‌و یه‌كیه‌تیی ده‌وڵه‌ت ناشێونێت. له‌لایه‌كی-تره‌وه ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی له‌رووی ناچاری‌یه‌وه نییه كه ده‌بێ هه‌تاهه‌تایه هه‌ر بێت. به مانایه‌كی‌تر ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، ئیتر به‌و واتایه نابێ كه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه نییه. ده‌وڵه‌تێكی فێدراڵ له‌رووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووه‌و ئه‌گه‌ر له‌رووی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌وه سه‌یری بكه‌ین جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی نییه. ته‌نیا له‌رووی ئیداره‌ی ناوخۆییه‌وه نه‌بێت جیاوازی هه‌ره گرینگی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فێدراڵی دا له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كپارچه‌یی ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه به‌راورد بكرێن. ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری رێكخستنه‌وه‌یه‌كی دێموكراسییانه بپێوین ئه‌وه‌تا كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات ئیراده‌ی ئازادی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی، و ئه‌م سیستمه له رێگه‌ی ئیراده‌ی ئازادی میلله‌ته‌وه دێته كایه‌وه، به‌ڵام له فێدرالیزم دا ده‌سه‌ڵات به پێی جۆراوجۆریی پێكهاته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێم و ناوه‌ندێكدا دابه‌ش ده‌كرێ. لێره‌دا هه‌ڵه‌ی هه‌ره گه‌وره له توركیا ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستووری وڵات دا پره‌نسیپه‌كانی پارێزگاریكردن له یه‌كیه‌تی و یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت له‌گه‌ڵ مۆدێلی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی تێكه‌ڵ كراون، ئه‌گینا له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێك وڵاتی وه‌كوو توركیا كه له رووی كلتوور‌و زمان و ئایینی و... فره‌لایه‌نن توانیویانه له رێگه‌ی سیستمی فێدراڵییه‌وه خۆیان له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تێكدا كۆبكه‌نه‌وه، چونكه بێگومان هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی له ئیراده‌ی ئازادیی به‌یه‌كه‌وه ژیانی هاووڵاتیانه‌وه دێته كایه‌وه. ئێمه باسمان له هۆكاره‌كانی داخستنی پارتێكی سیاسی له توركیادا كرد ئه‌وه‌تا له مادده‌ی 80ی ده‌ستووردا هاتوه: هه‌ر پارتێكی سیاسی دژ به پره‌نسیپه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بێت قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وه‌ش له ده‌ستووردا هۆكاری داخستنی پارتێكی سیاسیه. لێره‌دا به پێی یاساكان ئێمه دژ به ده‌ستوور نین، به‌ڵام پێویسته گۆڕانكاری له‌م یاسایه‌دا بكرێت و ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه لاببردرێت. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ساڵی 2004 به تایبه‌تی له مادده‌ی 60ی ده‌ستوور دا كراون به شۆڕشێكی یاسایی له‌م ولاته‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه تایبه‌ت بوون به ماف و ئازادییه بنه‌ره‌تییه‌كان و پێویستی له یه‌كگه‌یشتنی میلله‌ته‌كان. توركیا كه كاندیده بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی ئورووپا (EU) و به پێی ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ئورووپادا واژۆی كردوون هه‌موو ئه‌و په‌سه‌ندكراو و په‌یماننامانه‌ی له چوارچێوه‌ی سیستمی (EU) دروست بوون په‌سه‌ندی كردوون گرینگترینیشیان بریاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئوروپان كه به پێی ئه‌و بریارانه نابێت هیچ پارتێكی سیاسی ئه‌گه‌ر توندوتیژی به‌كارنه‌هێنێ یان پشتگیری توندوتیژی نه‌كات دابخرێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بۆمان روونده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه پێشنیاری سیستمێكی فێدراڵی نه له‌رووی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و نه له‌رووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و نه له‌رووی ئیداریشه‌وه هیچ به‌ربه‌رستێكی بۆ دانانرێت و هیچ قه‌ده‌غه‌یه‌كیش نایگرێته‌وه واته داوایه‌كی مه‌شروع و خاوه‌ن پره‌نسیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. لایه‌نی سیاسی پێشنیاری سیستمی فێدراڵی له‌رووی سیاسیشه‌وه له‌گه‌ڵ راستییه‌كانی توركیه ناته‌باو نه‌گونجاو نیه، چونكه گه‌لێك له وڵاته مۆدێرنه‌كانی جیهان و ئه‌وانه‌ی كه هاوپه‌یمانی توركیان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه توركیا ده‌یهه‌وێت بچێت ریزیانه‌وه ئه‌م مۆدێله‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقی كردۆته‌وه و له وڵاته‌كانی خۆیان جێبه‌جێیان كردوه. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه فره‌لایه‌ن و فره‌كلتوورن ئه‌م سیستمه له پێناو پاراستنی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی و خوشگوزه‌رانی و به‌یه‌كه‌وه ژیانیان به باشترین شێواز بۆ به‌رێوه‌بردن ده‌زانن و هه‌ڵیان بژاردووه ده‌توانین نموونه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكاو كانادا‌و بێلژیكیش بێنینه‌وه، و نزیكترین نموونه‌ش بۆ توركیا عێراقه كه هاوسنوورو دراوسێی توركیایه. عێراق كه وه‌ك توركیا خاوه‌ن ژێرخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و فره‌لایه‌نه كۆمارێكی فێدراڵی دامه‌زراوه. ئه‌م شێوازه‌ش له به‌رێوه‌بردن له ده‌ستووردا چه‌سپاوه كه به ئیراده‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق په‌سه‌ند كراوه‌و ره‌زامه‌ندیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشی له‌سه‌ره. لایه‌نی فیكری ئاسته‌نگی هه‌ره گه‌وره بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی فێدراڵی له توركیا ئاسته‌نگه فكرییه‌كانن به تایبه‌تی له هزرو بیری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وان له دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ته‌وه تا ئێستا هه‌میشه بیری پیرۆزی ده‌وڵه‌تیان له مێشك و هزری كۆمه‌ڵگادا چاندوه. بیری "ده‌وڵه‌تی پیرۆز" له توركیا وه‌ك ئایینی لێهاتوه. ده‌وڵه‌تی پیرۆز ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی‌یه و به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی پیرۆز قبووڵ بكات و ئاسته‌مه گۆرانكاری له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی پیرۆزدا بكرێت و هه‌ر كه‌سێك داوای گۆرانكاری له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بكات به جوداخواز و به لاوازكه‌ری ده‌وڵه‌تی پیرۆز تاوانبار ده‌كرێ‌و له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه به‌ره‌وروو ده‌بێت. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن سوپای تورك كه خۆیان به پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تی پیرۆز ده‌زانن و پێداگرن له‌سه‌ر ته‌مه‌ن درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ناوه‌ندی له توركیا و ئه‌م سیستمه‌ش وه‌ك ناچارییه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی یه‌كیه‌تی توركیا سه‌یر ده‌كه‌ن و دێموكراسی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر رێژیمه‌كان ده‌بینین و مافی ئه‌وه به‌خۆیان ده‌ده‌ن خۆ له ئیداره مه‌ده‌نییه‌كان هه‌ل بقورتێنن. بۆ نموونه له ساڵی 2006 یه‌كێك له ژێنراڵه خانه‌نشینه‌كانی هێزی زه‌مینی سوپای توركیا له وتارێكی دا بۆ رۆژنامه‌ی "جمهوریت" ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه، پێویسته هه‌موو جیاوازییه كلتووری و ئایینی و ئیتنیكییه‌كان له یه‌ك بازنه‌دا یه‌كبگرنه‌وه" بێگومان به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به سه‌پاندنی رای جیاواز ناده‌ین و به‌رێوشوێنی كۆنترۆڵ كردن، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین. ده‌رفه‌ت به هیچ كه‌سێك ناده‌ین به‌دوای جیاوازییه‌كاندا بگه‌رێت". به‌داخه‌وه ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له لوتكه‌ی سوپای توركیادان ئه‌گه‌ر خۆیان خانه‌نشین بن، ئه‌وه له‌بیروبۆچوونه‌كانیان دا خانه‌نشین نین. جێگای داخیشه ئه‌م مێشكانه ئاسته‌نگی هه‌ره‌گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م سیستمی فێدراڵی له توركیا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هزره‌ی كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگاری پێشكه‌وتنه خێراییه‌كانی دنبا بێته‌وه مه‌حكووم به دۆرانه. به‌ڵام پاشه‌كشه به‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه هه‌وڵ و ته‌قه‌للاو كاتێكی باشی ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیمان به‌و كه‌سانه هه‌یه كه خاوه‌ن بیر‌و باوه‌رێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌و هه‌وڵوێستی ئازایانه بن و مرۆڤی بوێر‌و له‌خۆبوردوو بن. والێره‌دا بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م چوونی توركیا بۆ (EU) ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامه‌تیی له یه‌كیه‌تیی ئورووپا بوونی ئابوورییه‌كی چالاك و بازارێكی ئازاد‌و بێ‌كێشه‌یه. بۆیه له راپۆرته‌كانی دا ژماره‌و ئاماری زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆرانانه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له ئابووری توركیا به لایه‌نی باشی و خراپ رووده‌دات و به وردی چاودێری جووڵه‌ی ئابووری ده‌كرێ. جگه له‌وه‌ی ئورووپاییه‌كان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر توركیا بووه ئه‌ندام لێشاوێك كرێكاری بێكار له‌پێناوی گه‌ران به‌دوای كار‌و نرخی به‌رزی كرێی كاركردن روو بكه‌نه ئه‌ڵمان و باقی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان و كێشه‌ی قێبرس و كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌راست و دابه‌شكردنی ئاو له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیدا هه‌یه‌تی كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت توركیا چاو به سیاسه‌تی ده‌ره‌ویدا بخشێنێته‌وه كه تا ئێستاش په‌یره‌وی كردوه و به كرده‌وه‌ش ده‌ست له هێندێك بۆچوونی پانتوركی و ئامانج و ئاواته ده‌ره‌كییه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماژه‌یان پێ‌كرا بێنێت كه له راستیدا پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئورووپا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ته‌واوی بگونجێنن و له‌سه‌رووشیانه‌وه پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزو هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. رێژه‌ی 99%ی دانیشتوانی توركیا په‌یره‌وی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن. په‌یوه‌ستبوون و په‌یره‌وكردنی نه‌ریته‌كانی ئایینی ئیسلام بۆ زۆربه‌ی توركه‌كان جێی بایه‌خه‌و نه‌ریته‌كانی ئیسلام به به‌شێكی گرینگ له پێكهاته‌ی كولتووری و مێژوویی خۆیان ده‌زانن. ناسنامه‌ی موسڵمانێتیی دانیشتووانی توركیا یه‌كێكه له‌و پاساوانه‌ی به‌شێك له ئورووپاییه‌كان له‌دژی ئه‌ندامییه‌تی توركیا به كاری دێنن. ئورووپاییه‌كان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه ترسیان له زیادبوونی ژماره‌ی موسڵمانان هه‌یه. به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ژماره‌ی موسڵمانان له ده‌وڵه‌تانی یه‌كیه‌تی ئورووپا به 13 میلیون كه‌س خه‌ملێندراوه كه ده‌كاته 3.5%ی دانیشتوانی یه‌كیه‌تی ئورووپا. توركیا باش ده‌زانێت كه له درێژه‌ی وتووێژه‌كانی بۆ بوونه ئه‌ندام له (EU)دا رووبه‌رووی هێندێك داواكاریی زۆر هه‌ستیاری ئورووپاییه‌كان ده‌بێته‌وه یه‌ك له‌وانه‌ش داننان به له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نییه‌كان به ده‌ست توركه‌كانه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ش لێبوردنێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌خشینی قه‌ره‌بوویه‌كی گه‌وره به خێزانی قوربانییان له توركیا ده‌خوازێت. هه‌ر چۆنێك بێت به پێی هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڵوێستی یه‌كیه‌تی ئورووپا ( EU) له‌وباره‌وه له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه توركیا مه‌رجه‌كانی ئه‌وه‌ی تێدایه درێژه به وتووێژه‌كانی بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی كه به لای كه‌مه‌وه زیاتر له‌چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت و زۆرینه‌ی ئورووپاییه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا به هاتنی ساڵی 2015 ده‌بێته ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی ئورووپا بۆیه لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ توركیا له‌م ماوه‌یه‌دا و به‌ر له هاتنی ساڵی ئاماژه‌ی پێكراو ده‌توانێت كێشه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات؟ و به پێی پێوه‌ره داواكراوه‌كانه‌وه له لایه‌ن (EU) خۆی ئاماده بكات؟ سه‌رچاوه‌كان: 1ـ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 17/11/2005 ژماره (1776) ل6 2ـ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ چوارشه‌ممه له رێكه‌وتی 12/7/2006 ژماره (4018)ل 3ـ كتێبی توركیا‌و یه‌كیه‌تی ئورووپا له نووسینی هێمن میرانی ل200و 201
|
|
|