نوقم مانه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌لووچستان له خوێن دا (پرسی نه‌ته‌وه‌یی)
6 / 3 / 2010
سامان فه‌قێ نه‌بی
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌بدول مالك ریگی، رێبه‌ری گرووپی "جندالله" له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، دوو رۆژ دواتر له شاشه‌ی"press TV" ده‌ركه‌وت. ریگی و گرووپه‌كه‌ی ماوه‌ی 6ساڵه كه له ره‌هه‌ندی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا تێرۆریزمی ده‌وله‌تی له‌لایه‌ك و توندوتیژیی گرووپی جندالله له‌لایه‌كی تر وایكردووه كه به‌لووچستان ببێته ناوچه‌یه‌ك كه توندوتیژی تێدا بگاته لوتكه. ئه‌گه‌ر ئاورێك له مێژووی هاوچه‌رخی به‌لووچستانی ئێران بده‌ینه‌وه، له یه‌كه‌م وێستگه دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه له سه‌رده‌می ره‌زاشا تاكوو ئێستا، به‌لووچستان به ئه‌نقه‌ست وه‌كوو دواكه‌وتووترین و بێبه‌شترین ناوچه‌ی ئێران راگیراوه. نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ كه له سه‌رده‌مانێك دا زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی پارێزگاكانی هورموزگان، كرمان وسیستان و به‌لووچستانی پێك ده‌هێنا، له سایه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و دوورخستنه‌وه له زێد و هێنانی خه‌ڵكی غه‌یره به‌لووچ له شوێنه‌كانی تری ئێران بۆ زێدی به‌لووچه‌كان ئه‌مڕۆكه نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ ته‌نها له به‌شێك له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كاراكتێره میللی و مه‌زهه‌بی یه‌كه‌ی پاراستوه. ئه‌مڕۆكه له ساحه‌ی سیاسیی به‌لووچستان چه‌ندین پارت و رێكخراوی سیاسی ده‌ور ده‌گێڕن كه پارتی خه‌ڵكی به‌لووچستان (حزب مردم بلوچستان) یه‌كێك له دیارترینیانه.(ئه‌و پارته له ساڵی 1996 دامه‌زراوه) و هاوكات له‌و ساڵانه‌ی دواییشدا هۆكار گه‌لێك وه‌كوو هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی دژ به سوننی¬یه‌كان و هاوكات گه‌شه‌ی بیرۆكه‌ی بناژۆخوازیی ئیسلامی له‌هه‌ر دوو وڵاتی پاكستان و ئه‌فغانستان و هاتنی ئه‌و شه‌پۆله بۆ ناو به‌لووچستانی ئێران، بوونه هۆی ئه‌وه‌كه گرووپی "جندالله" له وه‌ها به‌ستێنێك دا سه‌رهه‌ڵ بدا. له راستیدا هۆی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی جندالله له سیاسه‌تی چه‌وتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی¬یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به دوو فاكته‌ری پاڵنه‌ر له هاتنه ئارای گرووپی جندالله له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. گرووپێكی توندڕه‌و وه‌كوو جندالله، ده‌رهاویشته‌ی ده‌یان ساڵ سه‌ركوتی خه‌ڵكی به‌لووچستان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی به‌لووچ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی¬یه، سه‌ركوتی خه‌ڵكی مافخوازی به‌لووچستان له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 1357و پاشان تێرۆر و كوشتنی ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌زهه‌بیی میانه‌ڕه‌وی به‌لووچ له ره‌وتی كوشتاره زنجیره‌ییه‌كان و هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، هه‌موو ده‌ستیان دایه یه‌كتر كه گرووپی "جندالله" به ناچار رێگای توندوتیژی و ته‌نانه‌ت تێرۆریش به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی بگرێته به‌ر. بێ گومان توندوتیژی، توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه و سروشتییه كه كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م لێكراو وه‌ك به‌لووچ به هۆی سه‌ركوتی فیزیكیی بێبه‌زه‌ییانه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ر چه‌شنه ده‌لاقه‌و رۆچنه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به رووی خۆیدا داخراو ده‌بینێ، ناچاره كه په‌نا بۆ توندوتیژی ببا و رێكار و میكانیزمی توندوتیژی بكاته ئامرازێك بۆ هه‌ڵبرووكانه‌وه‌ی خه‌بات و ئامرازێك بۆ پارێزگاری له مان و شوناسی خۆی. حاشا هه‌ڵنه‌گره كه توندوتیژی ئامرازێكی غه‌یره ئاوه‌زمه‌ندانه‌یه، به‌ڵام به‌ستێنی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئامرازه له سیاسه‌تی غه‌یره شارستانییانه‌ی رێژیمێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه خۆی به ئاشكرا هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌موو كێشه‌كان له رێگای جیهاد و فه‌تواو توندوتیژی‌یه‌وه ده‌كا و كولتووری توندوتیژیی گه‌یاندۆته هه‌موو كون و قوژبنێكی وڵاتی ئێران. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناكرێ ریگی و جندالله به "علت" بزانین، به‌ڵكو وه‌ها گرووپێك"معلولی" دۆخێكی تراژیدیك و كۆمه‌لگایه‌كی قه‌یران زه‌ده‌یه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئافراندنی دا ده‌وری سه‌ره‌كیی گێراوه. هه‌ر به‌و پێیه گرتن و ئێعدامی ریگی و ته‌نانه‌ت له ناوبردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی به چاره‌سه‌ری سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌لووچستان له قه‌ڵه‌م نادرێ. تا ئه‌و كاته‌ی ئاسه‌واری كولتووری توندوتیژی له زه‌یین و ره‌وانی گه‌لی به‌لووچستاندا بوونی هه‌بێ (كولتوورێك كه له بنچینه‌وه كۆماری ئیسلامی خوڵقاندویه‌تی و په‌ره‌ی پێداوه)، كه‌سایه‌تی له چه‌شنی عه‌بدول مالك ریگی و گرووپ گه‌لێك له چه‌شنی جندالله هه‌ر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. تا كاتێك كێشه‌ی به‌لووچستان له ناوه‌نده‌وه هه‌روا به شێوه‌یه‌كی سه‌تحی و رووكه‌شی ئاوڕی لێ بدرێته‌وه و عه‌قڵییه‌تی سیستم له گشتییه‌تی خۆیدا گۆڕانی به‌سه‌ر دا نه‌یه، گرێ كوێره‌ی كێشه‌كان و توندوتیژی هه‌ر له جێ‌دا ده‌مێنێ. ئه‌و رۆژه ده‌توانین بڵێین كه به‌لووچستان و باقی شوێنه په‌راوێزخراوه‌كانی ئێران وه‌ك كوردستان و خوزستان، ئاسایش و ئارامی له‌هه‌موو بوارێكدا تێدا به‌دی ده‌كرێ كه توانای راكێشانی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زوڵم لێكراوی به‌لووچ به‌ره‌و لای ناوه‌ند به كرده‌وه هاتبێته دی، دۆخێك كه ته‌نیا له رێگای سازدانی گوتارێكی ئاوه‌زمه‌ندانه له نێوان نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ و له‌ودا مرۆڤایه‌تی به كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌یان ساڵه به داخراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، داده‌نرێ.
|
|
|