له به‌ر چی رۆژی جیهانی ژنان ده‌كه‌م به جێژن؟
6 / 3 / 2010
ناوانتم پیلای*
بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی ژنان بكه‌م به جێژن، هۆكار زۆرن. له ماوه‌ی ژیانم دا زۆر گۆڕانی به دوور له چاوه‌ڕوانیم له وڵاتی خۆم و له سه‌رانسه‌ری جیهان دا، دیتوون. هێزی راوه‌ستانی خه‌ڵكی ئاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێعه‌داله‌تییانه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووبوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌ك دا، سه‌ركه‌وتوو بوون، به چاوی خۆم بینیومن. وه‌ك ژنێكی ره‌نگین پێست كه له‌نێو جه‌رگه‌ی هه‌ژاری دا گه‌وره بووم، هه‌ڵاواردنی جینسی، ره‌گه‌زی و چینایه‌تیم تاقی ¬كردوونه‌وه. ئه‌مرۆ، به‌هێزبوونی ژنان و، ده‌سه‌ڵاتی زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌ساره‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م سێ جۆره هه‌ڵاواردنانه، به رێزه‌وه هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنم. وه‌ك خوێندكارێكی لاوی لقی مافه‌كانی ژێر ئاپارتاید، پێم راگه‌یه‌ندرابوو چاوه‌ڕوان نه‌بم كه سكرتێره سپی پێسته‌كانم، فه‌رمانم لێ وه‌ربگرن. ئه‌م شانسه‌م هه‌بوو كه دوای ته‌واو كردنی خوێندنی زانستگه، له‌لای پارێزه‌رێكی ره‌ش پێست دامه‌زرێم. به‌ڵام له پێشدا سوێندی دام كه نه‌هێڵم دوو گیان بم. وه‌ك كۆمیسێری به‌رزی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركم، پشتیوانی و به‌ره‌وژوور بردنی مافه‌كانی مرۆڤ و له‌نێو ئه‌وان دا مافه‌كانی ژنان له باره‌ی ژنانه‌وه‌یه. نیگه‌رانی ئه‌وه‌م ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه جیهانییه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵی به‌ره‌و رووین، كاریگه‌رییه‌كی نه‌گونجاو له‌سه‌ر ژنان دابنێ. ژنان، زۆرایه‌تیی هه‌ژاران و، كه‌سانی بێبه‌ش له مافه مه‌ده‌نییه‌كان پێك دێنن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ بێبه‌شی له مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێبه‌شی له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان به‌ره‌و روون. ناسینی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌م مافانه كه ژنانن شایانیانن، بناغه‌ی به هێز كردنی ژنان پێك دێنێ. ژنان هێشتا هه‌قده‌ستی وه‌كیه‌ك بۆ كاری وه‌كیه‌ك وه‌رناگرن و ئه‌و پشتیوانییه حوقووقییه‌یان نییه كه له شوێنی كار، بۆ هاوكارانی دیكه‌یان هه‌یه. كرێكارانی شوێنه دووره ده‌سته‌كان به تایبه‌تی كرێكارانی كۆچبه‌ر، به زۆری ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی كار. له زۆر له وڵاتانی جیهان، یاساكان كۆسپی سه‌ر رێگه‌ی، ده‌ستراگه‌یشتنی ژنان به سه‌ربه‌خۆیی ماڵیین و، ده‌بنه هۆی هه‌ڵاواردن به زیانی ژنان له بواره‌كانی په‌یداكردنی كار، سامان و میرات دا. مه‌ودای نێوان تێر‌و برسی، دار‌و نه‌دار به‌رینتر ده‌كه‌نه‌وه‌و، ژنان له بژێوو ده‌سترۆیشتنێكی به‌رده‌وام بێبه‌ش ده‌كه‌ن. توندوتیژی دژی ژنان، خه‌ساری زیاتر به‌ره‌و رووی ئه‌وان ده‌كاته‌وه. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك درمێك له‌م دیارده‌یه ده‌ڕوانێ. وه‌ك پارێزه‌رێك كه كاره‌كه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌ییه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م جۆره توندوتیژییانه له‌سه‌ر ژنان، منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانم به چاوی خۆم و له نزیكه‌وه دیون. ئه‌وه له حالێك دایه كه ئه‌م جۆره تاوانانه، زۆربه‌ی جاره‌كان ده‌شاردرێنه‌وه‌و هیچ چه‌شنه سزا‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان به دوادا نایه. هه‌روه‌ها كه توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی، چه‌كی زاڵبوون به‌سه‌ر ژنان له بنه‌ماڵه دایه، له شه‌ڕو تێكهه‌ڵچونه چه‌كدارییه‌كانیش دا، توندوتیژی دژ به ژنان، چه‌كێكی شه‌ڕه. وه‌ك قازییه‌ك له دادگای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی روانداوه، شایه‌دی دانی ژنانم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توندوتیژی و ده‌ستدرێژیی جنسی دا، به گوێی خۆم بیستوه‌و، دیتوومه كه ئه‌م توندوتیژییه چڵۆن بۆ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵه‌وه‌شاندنی بنه‌ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان به كار هێنراوه. من ئه‌مرۆ، سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوی توندوتیژی و هه‌ڵاواردن دژی ژنان، رۆژی جیهانیی ژن ده‌كه‌م به جێژن. جێژنه‌كردنی من به بۆنه‌ی به‌دیكردنی توانایی ئه‌و ژنانه‌یه كه وره‌یه‌كی له شكان نه‌هاتوویان هه‌یه. ئه‌و ژنانه‌ی كه نه‌ك هه‌ر تێك ناشكێن، به‌ڵكوو ده‌وام دێنن و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و پێشیش ده‌چن. من سه‌باره‌ت به بیری یه‌كسانیی ژن و پیاو كه له چوارچێوه‌ی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ دا، رێزی لێ ده‌گیرێ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌وڵدانی به كۆمه‌ڵمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م بیره‌و، پیاده‌كردنی به كرده‌وه‌ی له‌نێو ژنان و پیاوانی سه‌رانسه‌ری جیهان دا، جێژن ده‌كه‌م. له‌م بۆنه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها رێزی له به‌ره‌وژوور چوونی ژماره‌ی پیاوانێك ده‌گرم كه تێ ده‌گه‌ن یه‌كسانیی جنسی، هه‌م به قازانجی پیاوانه، هه‌م به قازانجی ژنان. رێز له پیاوانێك ده‌گرم كه خۆیان بۆ سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی و هه‌ڵاواردن دژی ژنان، ته‌رخان كردووه. ئه‌مساڵ، رۆژی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان ناوی" ژنان و پیاوان: یه‌كگرتوو بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دژی ژنان" ی له‌سه‌ر دانراوه. ئه‌م ناوه بانگه‌وازێكه بۆ پشتیوانی له په‌یامی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دا. بۆ پێشكه‌وتنی ژنان هێندێك محه‌ك و پێوانه هه‌ن. بۆ نمونه به‌شداریی ژنان له پارلمان، سپێردرانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتان به ژنان، به ده‌سته‌وه گرتنی دادگا به‌رزه‌كان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، به‌شداریی ژنان له به‌رێوه‌بردنی كاروباری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان. كچانێك ده‌بینم كه به هه‌ست و هیوایه‌كی دیكه‌وه، خه‌ریكی گه‌شه‌كردنن، ئه‌م كچانه بڕوابه‌خۆو به هێزن و له به‌رامبه‌ر به شوودانی پێشوه‌خت، خه‌ته‌نه و ئازاری جنسیی ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بچنه قوتابخانه و بخوێنن، ده‌یانه‌وێ ببنه پارێزه‌ر، پزیشك، دادوه‌ر، نوێنه‌ری پارلمان، ده‌یانه‌وێ ئه‌و دنیایه‌ی تێی دا ده‌ژین، بیگۆڕن. دڵنیام هه‌رواش ده‌كه‌ن. له‌م رۆژه‌دا، له رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان دا، ده‌مه‌وێ به‌رێزه‌وه یادی ئه‌م جۆره كچانه بكه‌مه‌وه. ئه‌وان داهاتووی ئێمه‌ن. *كومیسێری به‌رزی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له وتاری 8ی مارسی 2009ی ئه‌و خانمه وه‌رگێڕان بۆ كوردی: ب.هانا
|
|
|