كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌رستی، كاكڵه‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی خزمه‌ته جۆراوجۆره‌كانی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر
(به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هه‌ژاری موكریانی)
21 / 2 / 2010
قادر وریا
"من دڵداری كوردستان‌م و له‌وه‌تا بیرده‌كه‌مه‌وه، به تین و تاوی ئه‌و ئه‌وینه‌وه ئه‌سووتێم"هه‌ژار(1) هه‌ژاری موكریانی موڵكی هه‌موو كورد بوو، دانیشتووانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، خه‌باتی گه‌لی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی نیشتمانه ژێر ده‌سته‌كه‌ی، هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی و، فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گشتی، جێگای رێز‌و بایه‌خ پێدانی ئه‌و مامۆستایه پایه به‌رزه بوون . ئه‌و، كوردی به یه‌ك نه‌ته‌وه‌و كوردستانی به وڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و، خۆشی به خزمه‌تكاری تێكڕای نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به عاشقی سه‌وداسه‌ری ئازادیی هه‌موو كوردستان ده‌زانی. كه ده‌ڕوانینه خه‌رمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانی، ئه‌و بیره نه‌ته‌وایه‌تییه له‌هه‌موو كاره‌كانیدا وه‌ك گه‌وهه‌رێكی شه‌وچرا له دووره‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. هه‌ر بۆیه من بیری نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا هه‌ژارم وه‌ك ئیلهام و هانده‌ری ئه‌و خه‌باتگێڕه زانایه بۆ ته‌مه‌نێك خزمه‌ت به كورد و كوردستان، كردووه به هه‌وێنی ئه‌م باسه و له‌م 29 ساڵه‌ی كۆچی دوای ئه‌م بلیمه‌ته دا ده‌یخه‌مه به‌ر چاوی ئۆگرانی هه‌ژاری موكریانی . گه‌ڵاڵه بوونی كوردایه‌تی و بیری نه‌ته‌وه‌یی له لای مامۆستا هه‌ژار پێكهاتنی ئه‌وینی نه‌ته‌وه په‌رستی و ره‌گ داكوتانی ئه‌و ئه‌وینه له هه‌ست و مێشك و ده‌روونی هه‌ژار دا، له خوت و خۆڕایی و به رێكه‌وت نه‌بووه. ئه‌و، له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ده‌ستی بابێكدا كه جه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی و توركی به چاوی خۆی دیون، گه‌وره بووه:"بابم له توركیه مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مانی دیبوو، زۆر به مه‌مباره‌كی ده‌زانی، كه بیستبوویه‌وه له‌لایه‌ن سوڵتانی رۆمه‌وه كوژراوه، جگه له ناخۆشه‌ویستی عه‌جه‌م، جنێوی به توركی عوسمانییش ده‌دا و به كافری ده‌ژماردن. ده‌رباره‌ی كورد ئازاد بوون و له ده‌ست دوژمنی كافر رزگار بوون، لای هێندیك له میوان و هامشۆكه‌رانی باسی ده‌كرد. چه‌ند لاوێكی سابڵاغی حه‌زیان له قسه‌كانی ده‌كرد و زۆر جار ده‌هاتنه لای كه گوێی لێ‌بگرن"(2). له راستیدا، هه‌ژار زۆر خووخده‌و بایه‌خی به‌رزو پیرۆز و یه‌ك له‌وان"نیشتمان دۆستی " له"حاجی مه‌لا مه‌حه‌مه‌دی بۆر" ی باوكییه‌وه فێر بووه. هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك پاش نزیكه‌ی دوو ده‌یه ده‌ربه‌ده‌ری و دووری له موكریان و زێده‌كه‌ی له‌سه‌ر شاباڵی په‌یكی خه‌یاڵ و له تاریكیی ئه‌نگوسته چاودا"به‌ره‌و موكریان" گه‌شتێكی خێرا ده‌كا و له" خانه‌قای شه‌ره‌فكه‌ندی" له په‌نا گۆڕی دایك و بابی وچانێك ده‌دا، روو ده‌كاته بابی و پێی ده‌ڵێ: باوه نیازت بوو وه‌كو تۆ وابم له جیهان دووره په‌رێز، بۆ خوابم پێت وتووم چه‌ندی له تۆم پرسیوه نیشتمان دۆست به خودات ناسیوه هه‌رچی فرمێسكی هه‌ژاران بسڕێ بۆ دواڕۆژی به‌هه‌شتی ئه‌كڕێ هۆیه‌كی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی كورد و كوردستان ببنه رووگه‌ی ئه‌به‌دیی مامۆستا هه‌ژار و، خۆشه‌ویستییان هه‌تا مردن له دڵدا هه‌ڵبگرێ، رووداوه‌كانی رۆژانه‌ی ژیانی ژێرچه‌پۆكه‌یی گه‌له هه‌ژاره‌كه‌ی بوو:"ئه‌و ده‌مانه‌ی كه له ته‌ره‌غه ده‌ژیاین، به ده‌ست ئه‌منییه و مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ته‌وه ژیانمان جه‌هه‌نده‌م بوو، رۆژ نه‌بوو ده‌سته‌یه‌كمان لێ په‌یدا نه‌بن و ته‌شقه‌ڵه‌یه‌كمان پێ نه‌كه‌ن و به‌رتیلمان لێ نه‌ستێنن. جلكی كوردی، تووتن و په‌ڕی ناو قوتوو، كه‌م خزمه‌تیی خۆیان و ئه‌سپیان به گوناهی گه‌وره ده‌ژمێران، هیچ نه‌با فیشه‌كیان ده‌خسته ماڵان و ده‌یانگوت چه‌كت هه‌یه. ئێمه كه‌هه‌موو فه‌قیر بووین و به‌رتیلمان بۆ هه‌ڵنه‌ده‌سووڕا، ته‌واو له په‌رو پۆ ببووینه‌وه. له‌به‌رچاوی من ئه‌وه‌نده‌یان به قامچی له فه‌قیرێك دا كه وه‌زگی دا‌و دوای دوو رۆژ مرد. گوناهی هه‌ر ئه‌وه بوو كه زۆر زوو جڵه‌وی ئه‌سپی ئه‌منییه‌ی نه‌گرتووه....."(3). چه‌كی شێعر بۆ خزمه‌تی كوردایه‌تی هه‌ژاریش وه‌ك زۆر منداڵه كوردی سه‌رده‌می خۆی كه ده‌ره‌تانی خوێندنیان هه‌بوو، هه‌ر له منداڵییه‌وه بووه به ئۆگری خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنی شێعر‌و ته‌نانه‌ت شێعری هۆندۆته‌وه. بۆخۆی له‌و باره‌وه ده‌ڵێ:"نازانم گه‌لانی تر چۆنن، به‌ڵام هه‌ر به‌چكه كوردێكی دوو پیت و له‌تێكی خوێند، تووشی گرانه‌تای شاعیر بوون ده‌بێ و لای وایه ئه‌گه‌ر شێعر نه‌ڵێ هیچ كاره نییه. ده‌توانین بڵێین ئه‌و كوردانه‌ی ده‌رسیان خوێندووه سه‌تی نه‌وه‌تی خه‌ریكی شێعر دانانن. منیش هه‌ر زۆر زوو تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووم. ملم نابوو له شیعر یان باشتر وایه بڵێم "مێعر" هۆنینه‌وه"(4). بابی هه‌ژار كه چاره‌نووسی شاعیرانی وه‌ك حه‌ریق و مه‌لا مارفی كۆكه‌یی دیبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بۆ خۆی ده‌یتوانی شیعر بڵێ و خاوه‌نی ته‌بعی مه‌وزوون بوو، زۆری رق له شاعیری هه‌ڵده‌ستاو لای وابوو هه‌ر كه‌س له كورده‌واریدا ببێته شاعیر، خوا نان و دۆی ده‌بڕێ. هه‌ر بۆیه پێی خۆش نه‌بوو هه‌ژار ببێته شاعیر. ره‌نگه به‌شێكی له‌به‌رئه‌وه بووبێ كه هه‌ژار به‌ره‌به‌ره وازی له هۆنینه‌وه‌ی شێعر هێناوه. به‌ڵام كاتێك روو ده‌كاته جموجۆڵی سیاسی و، كوردایه‌تی ده‌كا به رێبازی ژیانی، ده‌بینێ كه شێعری كوردی ده‌توانێ چه‌كێكی كاریگه‌ر بێ له‌وریا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌شانه‌وه‌ی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌ییدا، سه‌ر له نوێ و ئه‌مجاره به تین و گوڕ‌و نیازێكی دیكه‌وه، با ده‌داته‌وه سه‌ر شێعر‌و شاعیری: "به‌ڵام له دواییدا كه ببوومه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ ــ كاف و دیتم كۆمه‌ڵه به ئاواته‌وه‌یه شاعیری هه‌بێ و هێندێك شێعری په‌سندكراویانم دیت و لام وابوو منیش هه‌ر چۆنێك بێت، ده‌توانم وه‌ك ئه‌وانه بهۆنمه‌وه، له خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵه بام دایه‌وه سه‌ر شیعر گوتن و بوومه‌وه به شاعیری ناچاری و له‌وساوه نازناوی شاعیرم به‌سه‌ر دا سه‌پا."(5). راپه‌ڕێ كۆمه‌ڵی ژێ ــ كاف كردی چه‌په‌ڵی دیلیی له داوێن شردی پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ ــ كاف و ئه‌ندامه‌تیی هه‌ژار له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا، له‌و رووداوانه‌ن كه مه‌سیری ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌یان بۆ هه‌میشه ساخ كرده‌وه. هه‌ژار، بیسته‌مین ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه بووه. به دامه‌زرانی ژێ ــ كاف و به‌رین بوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی تێكۆشان و په‌ره‌گرتنی نفووز و خۆشه‌ویستیی ئه‌و رێكخراوه‌یه، هه‌ژار جگه له‌وه‌ی تروسكه‌ی هۆمێدی له شه‌وه زه‌نگی ژیانی گه‌له‌كه‌یدا به‌دی كرد و وه‌ك په‌پووله له ده‌وری ئه‌و رووناكییه هاڵا، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی بۆ پێك هات كه هه‌موو توانای خۆی بخاته خزمه‌ت به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه پیرۆز و له مێژینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه ئێستا له دروشمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا ره‌نگیان ده‌دایه‌وه. قه‌سیده‌ی"عه‌قڵ و به‌خت" و شیعری جۆراوجۆری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌ژار، به ده‌ستنووس و زاربه‌زار و یا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاری"نیشتمان" له‌م دێیه‌وه بۆ دێیه‌كی دیكه، له‌م ناوچه‌یه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌و، له شارێكی كوردستانه‌وه بۆ شارێكی دی، حوجره به حوجره، دیوه‌خان به دیوه‌خان و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان، نووستویان له خه‌و راده‌په‌ڕاند، بانگی كوردایه‌تییان بڵاو ده‌كرده‌وه، خه‌ڵكیان بۆ كۆبوونه‌وه له ده‌وری ژێ ــ كاف، بۆ پاڵ وێكدان و یه‌كیه‌تی، بۆ هاتنه مه‌یدان و راماڵینی ته‌می سته‌می سه‌دان ساڵه بانگه‌واز ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌ركی هه‌ژار له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر شیعر گوتن و شاعیری نییه، ئه‌و به زۆر شێوه‌ی دیكه‌ش به‌شداریی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و ریساله‌ته ده‌كا كه كۆمه‌ڵه كه‌وتۆته سه‌رشانی. هه‌ژار یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه بووه كه به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ژێكافه‌وه چوون بۆ دیتنی نوێنه‌رانی حیزبی هیوا و، په‌یمانه مێژووییه‌كه‌ی سێ سنووریان مۆر كردوه. هه‌ژار له‌و رۆژه‌وه كه چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد له پێناوی گه‌یشتن به ئازادی‌دا گرێ دا، تا ئه‌و رۆژه‌ی گڵه‌بانی چاوانی كرا، پێغه‌مبه‌ری راپه‌رین و به‌رخۆدان و كۆڵنه‌دان بوو. دڵی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌یدا لێی ده‌دا، شێعری هه‌ژار، چه‌كی به‌ره‌نگاریی پێشمه‌رگه‌ی كورد و سروودی سه‌ر زاری تێكۆشه‌رانی كوردستانه. ته‌می ناهومێدی ده‌ڕوێنێته‌وه و له پشت ته‌به‌ق ته‌به‌ق هه‌وری ره‌شدا، دوارۆژی رووناك به لاوانی كورد نیشان ده‌ده‌ن. شێعر و نووسینی هه‌ژار نموونه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌ش، گشتگیر له ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاریی گه‌لی كورد له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی 20دان. هه‌ژار هه‌قی خۆی بوو كه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر، سه‌ركۆماری كوردستانه‌وه نازناوی شاعیری میللی پێ¬درابوو، چونكه هیچ كه‌س وه‌ك ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه دا به شێعر ته‌عبیری له هه‌ڵوێست و ئیراده‌ی میللیی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردوه. هه‌ژار، نه‌ك هه‌ر له كوردستان، له زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه، به شێعر نوێنه‌رایه‌تیی ویست و چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌له بنده‌سته‌كه‌ی و خه‌باته ره‌واو پیرۆزه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی كردوه. ئه‌و كاتێك له ئاواتی هه‌ژارێكی وه‌ك خۆی، باڵنده‌یه‌كی ئێسك سووك وه‌ك" په‌یتێك" دروست ده‌كا و له بیری ورد و خه‌یاڵی به‌رزی خۆی، جووتێ شاباڵی لێ ده‌نێ و ده‌ینێرێته لای دۆسته‌كانی له شاری لنینگراد، لێی ده‌خوازێ: بێژه به هه‌ر سێ یاران باكۆڵ نه‌ده‌ن چ جاران خه‌ڵكی سۆڤیه‌ت بدوێنن با كۆمه‌ڵێك پێك بێنن بۆ یاریده‌دانی كورد گشتی له ناو به‌ندا مرد كۆمه‌ڵه هه‌ن له هه‌ر ده‌ر بۆ به‌زه‌یی جانه‌وه‌ر ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شه‌رین یان تیره‌ی جانه‌وه‌رین بۆ كه‌س نامان پارێزێ؟ بۆچی نایه‌ینه ریزێ ؟ هه‌ژار له ئاڵمان له ئاوێنه‌ی چۆمی رایندا، چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌بینێ و به ده‌م هه‌ڵوه‌راندنی فرمێسكه‌وه،په‌یامی دیجله و فوراتی پێده‌گه‌یه‌نێ: له‌سه‌رخۆ به ئه‌ی راینی شۆخ‌و شیرین شتێك بووین ئه‌مه‌ش گه‌رچی ئێستا ئه‌سیرین هه‌رچه‌ند دیل و بێچاره‌شه نیشتمانم ببه‌خشه له جێی تۆی به خۆشتر ده‌زانم ئه‌گه‌ر لاده‌چێ ئه‌م ته‌مه‌ی نه‌گبه‌تیمان به خاوه‌ن ده‌بێ كێوو چۆم و زه‌ویمان له دڕكی نه‌یاران بژارێكی ده‌كرێ هه‌زارانی وه‌ك تۆ له شاباشی ده‌درێ به‌ڵێ ئاوی چاوم له دڵ هه‌ڵكزاوم له رێی سه‌ربه‌خۆ بوونی كوردان رژاوم. هه‌ژار، ده‌ڵێ خه‌مێكی جگه له خه‌می بنده‌ستیی گه‌له‌كه‌ی و ئاواتێكی جگه له ئاواتی رزگاریی كوردستان نییه، هه‌رچی ده‌یبینێ و ده‌یبیستێ، ده‌یباته‌وه سه‌ر ئه‌و خه‌م و خولیا و ئاواتانه‌ی ئه‌ویان به دووی خۆیاندا هه‌ڵوه‌دا كردوه: ئه‌و كاته‌ی سۆڤیه‌ت هه‌وه‌ڵ مانگی ده‌ستكردی خۆی بۆ ئاسمان ده‌نێرێ، هه‌ژار له"قبور البیچ"ی سوریاوه بۆ كورد لێی ده‌نواڕێ و ئیشی خۆی پێیه: ده‌ستم دامێنت ئه‌ی مانگی رووناك وا سوێندت ئه‌ده‌م به باوه‌ڕی پاك له پێش ئه‌وه‌دا بچیه‌وه مه‌سكه‌و ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ شه‌وێك، نیوه شه‌و سه‌رێك هه‌ڵێنه له كوردستان‌م تێبگه چۆنه ماڵی وێرانم مه‌به‌ستی هه‌ژار خزمه‌ت له به‌ستێنی مێژووی كورد و زمانی كوردیدا ده‌زانین كه مامۆست هه‌ژار له هه‌ر دوو به‌ستێنی مێژووی كورد و زمانی كوردیدا، هه‌نگاوی زۆر به نرخی ناون و كاری یه‌كجار گه‌وره‌ی كردوون. وه‌رگێڕانی "شه‌ره‌فنامه" ی به‌دلیسی بۆ سه‌ر زمانی كوردی و دانانی فه‌رهه‌نگی "هه‌نبانه بۆرینه" دوو نموونه له كاره به نرخه‌كانی مامۆستا هه‌ژار له‌و دوو بواره دان. كۆكردنه‌وه و ساخكردنه‌وه و شه‌رح و په‌راوێز لێ نووسین و ده‌یان كاری ورد و درشتی دیكه هه‌ر له به‌ستێنی مێژووی كورددا و نووسینی هه‌زاران لاپه‌ڕه شیعر‌و په‌خشانی كوردی، به‌شێكن له‌و خزمه‌تانه‌ی هه‌ژار به مێژوو‌و زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردوونی. ئه‌گه‌ر خۆ خه‌ریك كردنی زۆر كه‌س له بواری زمان و مێژوودا، له ئۆگری به‌و دوو بواره وه‌ك دوو لقی زانسته‌وه دێ، هی مامۆستا هه‌ژار هۆیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه. هه‌ژار "مێژوو" و"زمان" وه‌ك پێناسی گه‌لان سه‌یر ده‌كا و ده‌زانێ هه‌ر گه‌لێك مێژووی ون و نادیار و زمانه‌كه‌ی روو له فه‌وتان بێ، به‌ره‌به‌ره ده‌توێته‌وه و له‌نێو ده‌چێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و مایه و توانایه‌ی بۆ ساخكردنه‌وه و پاراستنی به‌شێك له‌و پێناسه‌یه ته‌رخان كردوه، له‌به‌ر ته‌وازوع به كه‌می داده‌نێ و ناوی "توانای هه‌ژارانه"ی لێ ناوه، به‌ڵام چونكه به قووڵی باوه‌ڕی به گرنگیی خزمه‌ت له‌و دوو بواره‌دا هه‌یه، له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیانیشیدا له‌و خزمه‌ته غافڵ نابێ. هه‌ژار له پێشه‌كیی"شه‌رحی دیوانی مه‌لای جزیری" دا ده‌ڵێ: "ئێستا كه له‌م بڕانه‌وه‌ی چه‌رخی بیستا هه‌وای ئازادی و رزگاری هه‌ڵیناوین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی دیكه، خواپێ‌داو بین و ناوێكمان له دنیا دا هه‌بێ، چاوه چاوین به خه‌باتمان بگه‌ینه بستووی ئاواتمان و خۆمان ده‌گه‌ڵ كاروانی گه‌لانی ئازاد بخه‌ین هاوار بكه‌ین: كاكه به جێ‌مان مه‌هێڵن..... ئێمه‌ش گه‌لێكین وه‌ك ئێوه و شێوه‌مان له خۆتان ده‌كا و با ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه بژین. لێم روونه لێمان ده‌پرسن: كوا پێناستان تا باوه‌ڕیتان پێ بكه‌ین. نازانم ده‌بێ چی بڵێین؟ پێناس زمانه، فه‌رهه‌نگه، مێژووی كه‌وناراو تازه‌یه، وێژه‌و شیعر و ئه‌ده‌بیاته، به هه‌موو لك و پۆپیه‌وه. به ناشكوری خودای نه‌بێ ئێمه‌ی كڵۆڵ و چاره‌ڕه‌ش، تا ئێستا بۆمان نه‌لواوه، زمانه به‌سته‌زمانه‌كه به ته‌واوی له شوێنێكدا كۆكه‌ینه‌وه، بێ تاریخین، هه‌رچی ده‌رباره‌ی كورده‌وه له تاریخاندا نووسراوه هیچی به زمانی كوردی نه‌بووه، ئه‌مه واتا هه‌ر كوردێكی له عه‌ره‌بی و فارسی و توركی تێنه‌گه‌یوه ئاگای له مێژووی خۆی نییه و ژینامه‌ی رابردووه‌كانی به گوێچكه‌ی ئاشنا نه‌بووه"(6). هه‌ژار، له چه‌ند قۆناغی ژیانیدا له نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌ی و له په‌نا ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیی شۆرشی كورددا، خزمه‌تی كردووه. هه‌م له سه‌رده‌می تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و سه‌رده‌مه زێڕینه‌كه‌ی له‌سه‌ر كار بوونی كۆماری كوردستاندا، هه‌م له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 6ی زایینییه‌وه تا كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی حه‌فتا له كوردستانی عێراق، كار‌و ئه‌ركی له‌سه‌ر شان بووه و، به چاوی خۆی ئازایه‌تی و نه‌ترسیی كوردانی به‌رامبه‌ر زه‌وتكه‌رانی ماف و ئازادییه‌كانیان دیوه. به‌ڵام پێی وابووه:" پته‌ویی زه‌ند و مه‌چه‌ك و ده‌گژڕاچوون به ده‌ست و چه‌ك، ته‌رزێكی زۆر باریكۆڵه‌ی، داری كۆته‌ره ئه‌ستووری پڕ لق وپۆپی هه‌راوی سه‌ر ده‌راوی ئازایه‌تی و ئازاییه. كه ئه‌م داره‌ش ناونراوه فه‌رهه‌نگ وسامانی نه‌ته‌وه‌یی "(7). ئه‌و بۆیه له‌و قۆناغه‌ی ژیانیشیدا، زۆربه‌ی توانا و كاتی خۆی بۆ كاری فه‌رهه‌نگی ته‌رخان كردووه چونكه پێی وابووه:"سامانی نه‌ته‌وایه‌تی، تاریخه، وێژه‌و ئه‌ده‌به، سه‌ربهورد و سه‌رگوزوشته و داستانه، په‌ند و باوی ناو كۆمه‌ڵ، په‌ندی ڕندی پێشینیانه، گه‌شه‌كردنی زمانه، زمان پێناسی گه‌لانه، تاریخ ره‌گی داری ژیانه. هه‌زاران لك و پۆپی هه‌ن كه یه‌كێكیان چاو نه‌ترسان له جه‌نگا، هه‌ر گه‌لێك فه‌رهه‌نگی نه‌بێ، گه‌لانی تر، نه ره‌نگ بۆرو نه ره‌شتاڵه و نه قوله زه‌نگی نایناسن و هه‌ر ناشیانه‌وێ بیناسن. هه‌تا گه‌لانیش نه‌یناسن هه‌رچه‌نده خۆ له دار‌و به‌رد دا ناگاته هه‌واری هه‌رمان. ده‌بێ هه‌ر ته‌م ته‌م بكێڵێ و هێڵی ناگاته سه‌ر نه‌رمان و له خه‌رمانی ئازادی، ربه ناپێوێ. له‌مه‌ڕ نووسین و نه‌خوازه نووسین له‌به‌ر خۆی بێكارو ده‌سته وه‌ستانه"(8). هه‌ژار، ساڵی 1975، به دوای تێكشكانی شۆڕشی كورد له كوردستانی عێراق بۆ جاری دووهه‌م كۆشكی هومێدی رما. له‌گه‌ڵ هه‌زاران به‌شداری ئه‌و شۆڕشه ناكامه دا، په‌ڕیوه‌ی ئێران بوو. خۆی " به ته‌نیا دوو قات به قه‌ت هه‌موو لێقه‌وماوان خه‌مگین و سیس و ژاكاو بوو، هه‌رچه‌ند به تكای بارزانی نه‌گیراو هه‌ر ده‌گه‌ڵ بارزانی ژیا"، به‌ڵام ناچار ملی له كاری ئیداری نا. لێره به دواوه كۆمه‌ڵێك كاری تازه‌ی له بواری وه‌رگێڕاندا به‌رهه‌م هێنان كه به‌شێكیانی له‌به‌ر په‌یدا كردنی بژێوی ژیان بوو. هێندێكیشیانی وه‌ك وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز و چوار نامیلكه‌ی دوكتور عه‌لی شه‌ریعه‌تی بۆ سه‌ر زمانی كوری، ئه‌گه‌ر چی ئۆگریی هه‌ژار به كاكڵه و نێوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كانیان، هۆیه‌ك بوو بۆ وه‌رگێڕانیان، حیكمه‌تێكی دی له پشت بوو: ئه‌و حیكمه‌ته نووسین و بڵاوكردنه‌وه به زمانی كوردی و ده‌كاركردنی هه‌زاران وشه‌ی ئه‌و زمانه و پاراستنیان له فه‌وتان و له بیرچوونه‌وه بوو، ئه‌ویش له توێی كتێبی پیرۆز و ئه‌و نامیلكانه‌دا كه له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌یان هیچ زه‌ره‌ری بۆ په‌ز نه‌بوو. بۆ خۆی له‌و به‌ستێنه دا ده‌ڵێ: " له هه‌ر چه‌رخ و خولێكی نوێ، كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م، چه‌كی شه‌ڕ، به‌رگ و شمه‌كن خده و نه‌ریت، دێنه گۆڕین. باوی كۆنه له ناو ده‌چن و ناوه‌كانیشیان گوم ده‌بن، مه‌گین له قاقه‌ز نووسرابێ و بۆ به‌ره‌ی تازه و ئاینده هه‌ڵگیرابێ و نه‌فه‌وتابێ. كه به ناشكوری خوا نه‌بێ، ئێمه له‌به‌ر بێ فه‌رهه‌نگی، هه‌زاران و هه‌زاران وشه‌ی ره‌نگین و به نرخ و خۆش و سه‌نگینمان ده‌گه‌ڵ گۆرانی زه‌مانه، له ده‌س داوه، چونكه بۆمان نه‌نووسراوه. جا وه‌ك ده‌ڵێن زه‌ره‌ر له نیوه‌ش وه‌گه‌ڕێ هه‌ر قازانجه"(9). هه‌ژار، ئه‌گه‌ر چی له دوای رووخانی كۆماری كوردستانه‌وه تا تێكشكانی شۆڕشی كورد له كوردستانی عێراق له ساڵی 1975 دا، بۆ ماوه‌ی 32 ساڵ له موكریان و كوردستانی ئێران دوور بوو، به‌ڵام چاوێكی هه‌روا له‌سه‌ر"په‌نجه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی زامه‌كان"ی بوو، له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ له قاودانی نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی شایه‌تی به‌سه‌ر كوردیان هێنا، كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت و نه‌یهێشت ئاگریك كه ژێكاف و حیزبی دێموكرات و قازی محه‌مه‌د له مه‌هاباد و چوارچرا كردیانه‌وه، له كوانووی شێعره‌كانیدا ژیله‌مۆی فه‌رامۆشییان له‌سه‌ر بنیشێ. هه‌ژار ئه‌گه‌ر له ژیاندا، بێ وه‌ستان و ماندوویی ناسین، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و شه‌كاوه راگرتنی ئاڵای كوردایه‌تی و خزمه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، تێكۆشا، به مه‌رگیشی، كوردستانی هه‌ژاند و گه‌لی كوردی خرۆشاند. خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به‌و به‌شدارییه جێی شانازییه‌یان له به خاك سپاردن و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی هه‌ژاری نه‌مردا و به‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بۆ رێزنان له‌و مرۆڤه‌ی بلیمه‌ته پێكیان هێنا، نیشانیان دا ئه‌و زانا گه‌وره‌و دڵسۆزه‌ی: ژینی خۆی كرده فیدای خۆشیی كورد له رێی ئازادی به‌ناكامی مرد وه‌ك ئه‌و شه‌هیدانه‌ی دوژمنانی كورد له چوار چراو ڤییه‌ن و هه‌رچی شوێنه گیانیان لێ ستاندن: كێلیان بۆ مه داری ئاڵان گه‌نجێكن ناچن به تاڵان بۆ كوردی هه‌ژار سه‌رمایه‌ن بۆ دیواری خه‌بات پایه‌ن 1)هه‌ژار، پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌می دیوانی "بۆ كوردستان" 2)چێشتی مجێو‌ر ــ چاپی یه‌كه‌م، )5ــ2) 6)دیوانی مه‌لای جزیری كه هه‌ژار شه‌رحی لێ كردووه(چاپی سروش، تاران،1361، لاپه‌ڕه سێ و چوار). 7)"پێشه‌كیه‌كی هه‌ژارانه" بۆ كتێبی" ئاداب و روسوم كردان" لاپه‌ڕه 16و17 8) هه‌نبانه بۆرینه، چاپی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 21
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 529ی رۆژنامه‌ی کوردستان‌دا بڵاوبۆته‌وه
|
|
|