پشتیوانیی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له بانگه‌وازی کومیته‌ی یه‌کبوون
1 / 3 / 2010
no
ئێمه به‌شێک له بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کا‌نی حیزبی دێموکڕات ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی یه‌کریزیی و یه‌کده‌نگی بۆ ناو ریزه‌کانی حیزب. ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌مان لێره دا ده‌خه‌ینه به‌ر دیدیی خوێنه‌ران.
له داهاتوویه‌کی نیزیک دا ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه شه‌هیدانه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که پشتیوانیان کردووه. بۆ پشتیوانی له بانگه‌وازه که له رێگای ئه‌و ئێـمێله و ته‌له‌فوونانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگرن. bnemalleishehidan@gmail.com 0046735678414 004746381797 تێبنی: وێنه بۆ ماڵپه‌ری به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری، کوردستان مێدیا، کوردستان‌وکورد، پێشمه‌رگه‌کان، به‌یان، رۆژهه‌ڵات، گیاره‌نگ، خاکه‌لێوه و چه‌ند ماڵپه‌ری‌تر.
به‌ڕێز ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ر یه‌ک له: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاو و رێز! زیاتر له دوو سه‌ده‌یه گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و رزگاری، خه‌باتێکی به‌ربڵاو و خوێناوی به‌ڕێوه ده‌با. گه‌له‌که‌مان له‌و رێگایه‌دا فیداکاریی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی کردووه که گێڕانه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا جێی نابێته‌وه و کاره‌ساتی وه‌ها سامناکی به‌سه‌ر هاتووه که ویژادی مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ریدا شه‌رمه‌زاره. ئه‌گه‌ر ته‌نیا چاوێک به سی ساڵی رابردووی خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دژی رێژیمی دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامی دا بخشێنین، ده‌بینین که به‌های ئه‌و خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانی‌یه نه‌پساوه‌یه گیان به‌خشینی لانیکه‌م په‌نجا هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی بێده‌یفاعی کوردستان، شه‌هید بوونی زیاتر له هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، له ده‌ستدانی زۆر سه‌ردار و سه‌رکرده‌ی به‌وه‌ج، به تایبه‌ت رێبه‌ران د. قاسملوو و د. شه‌ره‌فکه‌ندی، که‌م ئه‌ندامی و نه‌قوستانیی سه‌دان که‌س له شۆرشگێڕانی وڵاتپارێز، زیندانی و ئه‌شکه‌نجه و ئیعدامی تێکۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد، ئازار و ئه‌زیه‌ت و بێبه‌شیی که‌س و کاری خه‌باتگێڕان، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی کوردستان، سووتان و کاول بوونی به‌شێک له‌و نیشتمانه ره‌نگینه و ... هتد بووه. بۆ شه‌کاوه راگرتنی ئاڵای خۆڕاگری و خۆشکردنی بڵێسه‌ی مه‌شخه‌ڵی خه‌بات، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی گه‌لی ئێمه مایه‌یان داناوه و به پێشکه‌ش کردنی گیانی رۆڵه شیرینه‌کانی خۆیان هه‌ڵگری قورسترین باری به‌رخۆدان بۆ سه‌ربه‌رزیی گه‌له‌که‌مان بوون. ئه‌وه بۆ ئێمه هه‌وێنی غروور و شانازیه‌کی یه‌کجار زۆره. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌ناسه‌ساردوخه‌فه‌تبار ده‌بین که ده‌بینین سه‌رباری ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و قوربانی دانه‌مان، درێژه‌ده‌رانی رێگای شه‌هیده‌کانمان له گه‌ڵ یه‌کتر دڕدۆنگ و ناکۆکن و به‌ره‌ی خه‌باتیان به دژی خوێنمژانی خوێنی ئازیزانمان درزی تێ‌که‌وتووه. به داخه‌وه چه‌ند ساڵێکه ئه‌وان به هۆی دووبه‌ره‌کی ناوخۆیی و دابڕان و لێکترازان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ریساله‌ته مێژوویی و ویژدانی‌یه که رووحی شه‌هیدانمان به ئه‌وانی سپاردووه، به دروستی به جێ بگه‌یه‌نن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆ ساتێک بیر له زه‌جر و حه‌سره‌تی منداڵانی نازلێشێواو، دایکانی جه‌رگ سووتاو، ئه‌و تازه بووکانه‌ی که به یاد و حورمه‌تی هاوسه‌ری شه‌هیدیان تا سه‌ر به ته‌نیایی ماو‌نه‌وه، بکه‌نه‌وه، ده‌بێ بزانن که ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌تایی و هه‌ره پیرۆزیان یه‌کێتی و یه‌کڕیزی‌یه. به‌ڕێزان! وه‌ک ده‌زانن ئاڵوگۆڕه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکی گه‌لێک جیددی ده‌ڕۆن و هه‌ر رۆژه ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه که گۆڕانی گه‌وره له وڵاته‌که‌ماندا بێته پێش و ده‌ره‌تانی گرینگ بۆ گه‌له‌که‌مان پێک بێ. که‌چی به داخه‌وه ئه‌و ناکۆکی و لێکترازانه نه‌ک هه‌ر شوێنه‌واری خراپی له سه‌ر خۆ ئاماده‌کردن و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کان له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه داناوه، به‌ڵکو درێژه‌کێشانی جیایی و گرژی، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ که له رۆژی خۆی دا خوێنی شه‌هیدانیش به فیڕۆ بچێ. ئێمه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموکرات که ئه‌و بانگه‌وازه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، ئاواتمان یه‌کگرتوویی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. به‌ڵام به هۆی ئه‌و باجه قورسه که له قوربانیدان له ڕێی سه‌ربه‌رزیی حیزبی دێموکرات دا داومانه، له سه‌ره‌تای چواره‌مین ساڵی لێکترازانی ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات دا به هه‌ق و ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که داوا له هه‌ر دوو به‌شی حیزبی دێموکرات بکه‌ین، هه‌تا لێبڕاوانه و سادقانه بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی ئه‌و گیروگرفت و ناکۆکیانه‌ی تا ئێستا هاتوونه پێش هه‌وڵ بده‌ن له‌وه زیاتر رووحی شه‌هیدانی ئێمه ئازار نه‌ده‌ن. به شێوه‌ی کۆنکرێت داوای ئێمه له هه‌ردوو لای دێموکڕات ئه‌وه‌یه: 1. به هه‌ڵگرتنی له‌مپه‌ر له سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانیان، زه‌مینه بۆ لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌ده‌نه‌ی هه‌ردوولا و تێکه‌ڵیی کار و چالاکی‌یه‌کانی یه‌کدی خۆش بکه‌ن و کۆتایی به که‌شی ساردی و دووره‌په‌رێزی بێنن. 2. له به‌یان و راگه‌یاندنی خۆیاندا راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ هێرش نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر. 3. کۆتایی به نه‌فی و ئینکاری یه‌کتر بێنن و به دان هێنان به واقعی بوونی یه‌کتر و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مان دا، خۆ له گه‌ڵ وه‌زعی مه‌وجوود رێک بخه‌ن. 4. میکانیزمێک _ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ناڕه‌سمی بێ _ بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نی له مه‌ڕ هه‌ڵوێسته گرینگه‌کانی رۆژ و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خۆ نواندنی کوردی رۆژهه‌ڵات له کۆڕ و کۆمه‌ڵه کوردستانی و ئێرانی و خاریجیه‌کان دا پێک بێنن. 5. ئێوه خۆتان پرۆسه‌ی کاردکردن بۆ وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو لای حیزبی دێموکرات وه‌ڕێ بخه‌ن و هاوکاریی ئه‌و ئیبتکارانه‌ش بکه‌ن که دڵسۆزانی بێلایه‌ن له‌و پێناوه‌دا ده‌ستیان پێ کردووه. 6. گرینگ نییه ئامانجی یه‌کگرتنه‌وه که‌نگێ وه‌دی دێ، به‌ڵام پێویست و زه‌روور ئه‌وه‌یه که له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆ دا هه‌ردوو دێموکرات به ته‌فاهوم و هه‌ماهه‌نگی و به رووحی برایه‌تی و هاوسه‌نگه‌ریی جارانه‌وه له گه‌ڵ رووداوه‌کان مامه‌ڵه بکه‌ن. به‌م چه‌شنه هه‌م گه‌له‌که‌مان قازانج ده‌کا و هه‌م جێگه و پێگه‌ی حیزبی دێموکرات له ئاڵوگۆڕه‌کاندا وه‌ک له کاتی شۆڕشی ۱۳۵۷ دا، مه‌زن و دره‌خشان ده‌بێ، بۆیه داوای ئێمه له هه‌ردوو لاتان یان باشتر بڵێین ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات ئه‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه تێ‌بکۆشن. له کۆتاییدا وێڕای سپاس له سه‌رنجێک که به‌و داواکارییه به‌رهه‌قه‌ی ئێمه‌ی ده‌ده‌ن، هیواداری ده‌ر ده‌برین که له به‌ره‌وپیری 10 ی خاکه لێوه‌ی ئه‌م ساڵ دا هه‌نگاوێکی جددی بۆریزی یه‌کگرتووی وتاری یه‌کگرتوویی له‌سه‌رگڵکۆی شه‌هیده‌کانمان بن. چاوه‌روانی وڵامی پێویست و گونجاو له لایه‌ن هه‌ردووک لای ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌بین. به پێی ئه‌وه که هه‌ر کام له‌و دوو لایه‌نه‌تان چه‌نده به جیددییه‌ته‌وه به پیل ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئێمه‌وه دێن، هه‌ڵوێستی دواتری خۆمان له ئاست ئێوه‌دا به بیروڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نین. له گه‌ڵ سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی یه‌کگرتووی گه‌له‌که‌مان و حیزبی دێموکرات. کۆمه‌ڵێک له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموکرات ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۸۸ی هه‌تاوی مارسی ۲۰۱۰ی زایینی تکایه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که پشتیوانی ئه‌و داخوازه‌ن، ناوی خۆیان به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بنێرن:
bnemalleishehidan@gmail.com
|
|
|