خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، دوای 22ی رێبه‌ندان
16 / 2 / 2010
مه‌نووچێهر ئاته‌ش پووش
رێژیمی كۆماری ئیسلامی كه له هه‌موو جۆره پره‌نسیپ و سنوورێكی ئه‌خلاقی دووره ، مانه‌وه‌ی خۆی له نیزامیگه‌ری و زمانی توندوتیژ ده‌زانێ ، لاوازیی رێكخستن و ته‌شكیلاتیی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له لایه‌كی دیكه، به قازانجی ته‌واو بوه. چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا كه جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له رۆژی 22ی رێبه‌نداندا سه‌ركه‌وتنێكی ئیستڕاتیژیك وه‌ده‌ست بێنێ ، به‌ڵام به سرنج‌دان به‌وه كه نه‌ده‌توانرا رێپێوانی ئازاد و هێمنانه‌ی ناڕازایه‌تی له ئێران به‌ڕێوه بچێ ، هه‌وڵیان دا له رێپێوانی حكومه‌تیی كه‌ڵك وه‌رگرن و دواتر ده‌سكه‌وتێكی باش له راستای سه‌ركه‌وتنی جووڵانه‌وه وه‌ده‌ست بێنن. لایه‌نگران و پلانداڕێژه‌ڕانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز پێیان وابوو كه ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانێكی هێمنانه له دژی حكومه‌ت له رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا وه‌ڕێ بخه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ، هه‌ست به هێز كاریگه‌ریی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ده‌كا و له‌وانه‌یه وتووێژ یان دانوستانی له‌گه‌ڵ بكا ، به‌ڵام زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه تاكتیكی به‌شداریكردنی ناڕازییان به بێ هێما یا بێ سه‌مبوول(ره‌نگی سه‌وز و درووشم) له‌و رێپێوانانه‌دا به قازانجی كۆماری ئیسلامی ته‌واو بوو و حكومه‌ت به‌شداريی ناڕازییانی ده‌ست به‌تاڵیشی به لایه‌نگرانی خۆی له‌قه‌ڵه‌م دا و به روونی له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی دا نیشانی دا. پێم خۆشه لێره‌دا ئه‌و لاوازییه تاكتیكییه‌كانی سه‌وزه‌كان له رۆژی 22ی رێبه‌ندانی 1388 و به‌گشتی له 8 مانگی رابردوو دا ، به‌و شێوه‌یه شی یان خاڵبه‌ندی بكه‌م: 1. له 8 مانگی رابردوو دا هه‌وڵی سه‌وزه‌كان ، هه‌وڵێكی ئاشتیخوازانه بۆ گۆڕانی "تدریجی" نیزام بۆ سیسته‌مێكی دیمۆكراتیك بوه ، به واتایه‌كی دیكه رووخانی رێژیم ئیستراتیژی ئه‌و گۆڕانه نه‌بوه. زۆر كه‌س پێی وایه له چوارچێوه‌ی ئه‌و نیزامه دا گۆڕان پێك نایه و هاتنه‌دی دێمۆكراسی و ئازادی ، ته‌نیا رێگا چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان و گه‌یشتن به دێمۆكراسی و مافی ژیانی ئینسانه‌كان ، نه‌مان و له نێوچوونی ئه‌و حكومه‌ته‌یه ، به‌ڵام سه‌رانی سه‌وز خۆیان له‌و باسانه نه‌داوه. 2. جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له بواری رێكخستن و ته‌شكیلاتييه‌وه زۆر لاوازه و زۆر جار ژێستی ته‌شكیلاتیی به هێز ده‌گرێ ، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه كارتی نیزامیی رێژیم هه‌موو به‌رنامه‌رێژییه‌كی سه‌وزه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. له لایه‌كی دیكه نا هه‌مه‌گیر بوونی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له ناوچه‌كانی دیكه و له نێو گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌دا و نا‌هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ هێز و حیزب و رێكخراوه‌كانی ئه‌و ناوچانه كه ده‌سه‌ڵات و نفوزیی تایبه‌تیيان له ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌یه ، وای كردوه كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌توانێ ده‌رك به كه‌موكۆڕییه‌كانی دیكه‌ی ئێران بكا. 3. پێكهاتنی یان پێكنه‌هاتنی خۆپێشاندانێكی به‌رینی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له تاران ، بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ، هه‌ڵبژاردن له نێوان مان و نه‌مانه. ئه‌وان به باشی له ناڕه‌زایه‌تیی قووڵی خه‌ڵكی وڵات تێگه‌یشتوون و ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی سه‌وزه‌كان نیزیك بێته‌وه ، زۆربه‌ی هێزه‌كانی نێو حكومه‌ت ده‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ون.كه‌وایه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر جۆره خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ، هه‌ر له ده‌ستپێكدا بێده‌نگ بكه‌ن. 4. رانه‌گه‌یاندنی شوێنی كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانی سه‌وزه‌كان له تاران تا پێش له رۆژی 22ی رێبه‌ندان ، به جۆرێك كه زۆربه‌یان ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون و زۆر له سه‌وزه‌كان له گۆڕه‌پانی ئازادی و ئینقلابی تاران كۆبوونه‌وه به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كرا و بێده‌نگه‌یان لێ كرد. 5. موحافیزه‌كار بووني سه‌وزه‌كان یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارا‌نه‌یه ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان زووتر شوێنی خۆپێشاندانه‌كانیان راگه‌یاندبا و رێكخستن و هه‌ماهه‌نگی باشی بۆ كرابا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن له ئارا دا بوو ، به‌ڵام له‌وه دڵنیا نه‌بوون كه به دوای سه‌ركوتی توند و خوێناوی ناڕازییان هه‌زینه‌كه له‌سه‌ر رێژیم ده‌كه‌وێ و كۆمه‌ڵگای جیهانی ، حكومه‌ت به هۆكاری خوێنرشتن و سه‌ركوته‌كه داده‌نێ نه‌ك ناڕازيیان. 6. بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز تا ئێستا هه‌ویستوویه‌تی ته‌نیا له رۆژه حكومه‌تییه‌كان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپێشاندان كه‌ڵك وه‌رگرێ و مه‌یدانی چالاكییه‌كانی له بواری كات و زه‌مانه‌وه سنووردار كردوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌وزه‌كان تاكتیكه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی دوور له توندوتیژی و نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیان له پێش نه‌گرتوه و مه‌یدانی مانۆری به‌ربڵاویان هه‌بوه كه كه‌ڵكیان لێ وه‌رنه‌گرتوه. بۆ وێنه وه‌رگرتنه‌وه پووڵ و به‌ستنی حیسابه بانكییه‌كانی له لایه‌ن ناڕازییان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بانكه‌كان دا حیسابیان هه‌یه و پووڵێكی زۆریان خه‌واندوه ، له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی كه ئێستا رێژیم تێیدایه ، حكومه‌ت فشاری بۆ دێ. 7. و یه‌كێك له گرینگ‌ترین خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌بوونی رێبه‌رێكی دیاریكراو و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی كاریگه‌ر و ئه‌مڕۆییه. هه‌موومان ده‌زانین كه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست كۆمه‌ڵێكی چه‌ند كه‌سیش بێ ، به بێ بوونی رێبه‌ر و به‌رنامه‌ڕێژ و هاوئاهه‌نگار ، به ئاكامێكی باش و گونجاو ناگا ، چ بگا به جووڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌ند میلیۆنی كه ناڕازییانی حكومه‌تێك تێیدا به‌شدارن و یه‌كێك له به‌شه تێچوه هه‌ر چووكه‌كانی، گیانی مرۆڤه و باس له چاره‌نووسی گه‌لانی وڵات یان خه‌ڵك ده‌كا. مووسه‌وی و كه‌ڕوبی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكیان بۆ به‌شداریی كردن له خۆپێشاندانه‌كان هان دا ، به‌ڵام وه‌كوو جاران راشكاوانه داواكانیان و پێشنیاره‌كانیان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ریزی ناڕازییان له لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات نه‌خسته ڕوو. ئێستاش دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به دێمۆكراسی و چه‌ندین جووڵانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆربه‌ی لایه‌نگران ، یان باشتر بڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران‌دا ده‌كه‌ن ، خۆ له باسكردنی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ وه‌كوو ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌بوێرن. هه‌ر ئه‌و نه‌هێنانه گۆڕێی روونی ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه ، بۆته هۆی سه‌رلێشێواوی خه‌ڵكی ئێران و ئه‌و كاته هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌رجه‌م درووشمه‌كان ، چ "مقطعی" و چ "ئیستراتیژیك" له دڵێ ئه‌و ئامانجه ناڕوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆ وێنه رۆژێك درووشمه‌كان "الله اكبر"ن كه درووشمی هه‌ر ئێستای حیزبوڵڵای ئێران و لوبنان و درووشمی ئێستای حه‌ماس له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی سیكۆلاری فه‌لستینه ، رۆژێكی دیكه و له خۆپێشاندنێكی دیكه دا درووشمه‌كان "كۆماری ئێرانی" واته كۆماری سیكۆلار و غه‌یره ئیسلامییه. به‌م پێیه : شاردنه‌وه‌ی لاوازییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و گۆڕینی راستییه‌كان به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌یان نه ته‌نیا خزمه‌تێك به‌و جووڵانه‌وه‌یه ناكا ، به‌ڵكوو له زیندوویی و به‌رده‌وامییه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێ. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌رجا لێدان و قه‌تیس مانه‌وه‌یه‌ی رزگاری بێ ، پێویسته رێگایه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه كه ، ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رێكی به‌رپرس و وشیار له خودی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ، هاوئاهه‌نگی و پلان‌داڕێژی و سیاسه‌تداڕێژی ، هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بێ. بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له 8 مانگی رابردوو دا به تایبه‌ت له 22ی رێبه‌نداندا هه‌ندێ خاڵ و لاوازیی خسته‌ڕوو كه پێویسته وه‌كوو ده‌رس كه‌ڵكی لێ وه‌رگرێ و له مه‌یدانی سیاسه‌تی داهاتووی ئێران‌دا كاری بۆ بكا . له‌و نێوه‌دا پێویسته كه جۆراوجۆریی سیاسی ، كولتووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی و ...هتد له ئێران‌دا بخوێنێته‌وه و ئه‌و هێزه كارتێكه‌رانه‌ی ئێران ببینێ و به كرده‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌تی داهاتووی دا كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرێ. سه‌وزه‌كان ده‌بێ وا بكه‌ن كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا نه‌بێته بزووتنه‌وه‌ی شاری تاران و سێ شاری گه‌وره‌ی دیكه‌ی ئێران و ده‌بێ گشتگیر بكرێ كه هه‌ر وه‌ك باسم كرد رێگاكانی دیارن.
|
|
|