بانگكردنى دوو چالاكی مه‌ده‌نیی شاری سنه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره
9 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: دوو چالاكی مه‌ده‌نیی شاری سنه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كراون. رۆژی شه‌ممه 15ی ره‌شه‌مه، "خه‌یام زه‌مانی" ئه‌ندامی ناوه‌ندی داكۆكی له مافی منداڵان و یه‌كێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی شاری سنه، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كروه. ئه‌نجومه‌نی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مافی مرۆڤی ئێران، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵی که هێزه ئیتلاعاتییه‌كان له كاتی لێپێچینه‌وه له "خه‌یام زه‌مانی"، ناوبراویان داوه‌ته به‌ر كوتان‌و لێدان‌و داوایان لێ كردووه كه نابێ له رێوڕه‌سمی رۆژی جیهانیی ژنان و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا به‌شداری بكا. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندوه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی ره‌شه‌مه‌ش، هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی شاپوور زه‌مانی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی پشتیوانی له ژنان، له گه‌ڕه‌كی "غه‌فوری"ی ئه‌وشاره‌دا و پاش پشكنینی ماڵی ناوبراو، كه‌لوپه‌له شه‌خسییه‌كانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاا بردوه. ئه‌و هێزانه هه‌روه‌ها داوایان له بنه‌ماڵه‌ی شاپوور كردووه كه رۆڵه‌كه‌یان خێرا خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات بناسێنێ. شایانی باسه که له کاتی ئه‌و په‌لاماره دا شاپوور زه‌مانی له ماڵ نه‌بوه و روون نیه که ئیداره‌ی ئیتللاعات بۆ چ مه‌به‌ستێک ناوبراوی بانگ کردوه.
|
|
|