کوژرانی 60 که‌س له بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سامناک له باکووری کوردستان
9 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: له بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سامناک دا که له باکووری کوردستانی دا زیاتر له 60 که‌س کوژران و پتر له 80 که‌سیش بریندار بوون. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه، 17 ی ره‌شمه‌مه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له له گوندی " باشورته" ی سه‌ر به ناوچه‌ی "ده‌پا ئه‌له‌زیزێ" له باکووری کوردستانی دا له‌و رووداوه‌دا زیاتر له 60 که‌س کوژران و پتر له 80 که‌سیش بریندار بوون. بومه‌له‌رزه‌که کاتژمێر 4:30 ی سه‌رله‌به‌یانی به کاتی خۆجێی و به گوڕی 6.2 به پـێوه‌ری ڕیشته‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ی داوه. به‌پـێی ناوه‌ندی چاودێری ژێئۆلۆژیی " کاندڵیبو" له تورکیه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له قوڵایی 5 کیلۆمه‌تریی ژێر زه‌ویـیه‌وه رووی داوه و به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که شـاره‌کانی ده‌رسیم، دیاربه‌کر ، مه‌له‌تی، ئێلح، چه‌ولیک، سه‌مسوور و ئه‌رزنجانیشی هه‌ژاندوه. هەواڵنێری ئەلجەزیرە لە تورکیا رایگەیاندوە کە بە هۆی کەمی حەشیمەت لەوانەیە قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە کەم بێت بەڵام لە لایەکی ترە بە هۆی ئەوە کە زۆربەی خانوو و ماڵی ئەم ناوچەیە لە گڵ چێ کراون و بانی ماڵەکان قورسن لەوانەیە زیان و زەرەری گیانی زیاتری بەدواوە بێ. بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی یوکاری کاناتلی،" لەم گوندە بەردێکیش لە جێگای خۆی نەماوە و ئەم گوندە لە گەڵ عەرد رێک بووە."
|
|
|