كوژرانی لاوێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه له ناوچه‌ی بانه‌به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رێژیمه‌وه
8 / 3 / 2010
كوردستان و كوردنیوز: هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی تازه‌لاوێکی 17 ساڵه‌یان له بانه کوشت. رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی ره‌شه‌ممه هێزه‌كانی رێژیم له ناوچه‌ی بانه ته‌قه له پۆلێک كۆڵبه‌ر له بازارچه‌ی كێله ده‌كه‌ن كه له ئاكامدا تازه‌لاوێکی كۆڵبه‌ر به ناوی كارزان كوڕی ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی گوندی كێله ده‌كوژرێ و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار ده‌بێ. هێزه‌كانی رێژیم ماوه‌یه‌که له‌و ناوچه‌یه فشاری زۆریان بۆ كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هێناوه. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به "كوردستان و كوردنیوز" هێزه‌كانی رێژیم سه‌ر له به‌یانی رۆژی 12 ره‌شه‌ممه‌ش به هێزێكی زۆره‌وه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ئاواییه‌كانی بله‌كێ و كه‌نده سووره و دوای پشكیننی ماڵی خه‌ڵك، 15 ماشێن له باری كاسبكارانی ئه‌و ئاواییانه بار کردوه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
|
|
|