برینداربوونی کاسبکارێکی دیکه‌ی کورد به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیمه‌وه
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کاسبکارێکی دیکه‌شیان بریندار کرد. له درێژه‌ی سه‌رکوتی بێ لێپرسینه‌وه‌ی کاسبکارانی کورد له لایه‌ن هێزه ئینتزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، پۆلێکی دیکه‌ش له کاسبکارانی کوردی ناوچه‌ی مه‌ریوان که‌وتنه که‌مینی ئه‌و هێزانه‌وه. به‌یانیی رۆژی شه‌ممه، 15 ی ره‌شه‌مه پۆلێک کاسبکاری ناوچه‌ی مه‌ریوان له شوێنێک به ناوی " جێژناوا" له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه که‌توونه‌ته که‌مین و له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ته‌قه‌یان لێ کراوه. له ئامی ئه‌و ده‌سرێژه‌ی هێزه‌کانی رێژیم دا کاسبکارێک به ناوی مه‌نسوور نیک نه‌فه‌س بریندار بوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه گوێزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه که ته‌قه لێکردن له کاسبکاران و کوژران و بریندارکرانیان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه له کوردستان، ره‌وتێکی به‌رده‌وامه و تا هیچ دوائاکامێکی بۆ هێزه‌کانی رێژیم به دواوه نه‌بوه.
|
|
|