قۆڵبه‌ستكرانی چه‌ند كه‌س له پاوه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕیژیمه‌وه
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا چه‌ند که‌سێکی خه‌ڵکی شاری پاوه له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه قۆڵبه‌ست و راپێچی گرتووخانه كراون. به گوێره‌ی ئه‌و زانارییانه‌ی كه هه‌واڵده‌ریی كۆمه‌ڵی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بڵاوی كردۆته‌وه، چه‌ند كه‌س به ناوه‌كانی خاسه خاته‌می، مه‌ولوود فه‌تحی، بێهرووز نه‌ورووزی، ماكوان محه‌ممه‌دی، شاهۆ ئه‌مینی، لوقمان ئه‌مینی و سالار ساعیدی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه گیراون و تا ئێستا هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ی هێزه حكومه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌ند كه‌سه روون نیه. له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و که‌سانه‌دا كه هه‌موویان له ماڵی خۆیاندا گیراون، كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانیشیان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. سایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراونه له‌گه‌ڵ وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕه‌وڕوو بۆته‌وه و ته‌نانه‌ت هۆكاری قۆڵبه‌ستكرانیشان بۆ روون نه‌کردوونه‌ته‌وه.
|
|
|