سەرتیپ مەلەكی: مادەسڕكەرەكان لە هەموو شەقامەكانی ئێراندا دهست دهکهون
9 / 3 / 2010
كوردستان و كوردنیوز: بهرپرسیکی پایهبهرزی ریژیم دانی بهوه داناوه که ماده هۆشبهرهکان له ههموو شهقام و کۆڵانهکانی ئێران دا به ئاسانی دهست دهکهون. سەرتیپ رەزا مەلەكی، مامۆستاو ئەندامی لێژنەی زانستیی زانكۆی "علوومی ئینتزامی" ی ئێران لە میزگردێكدا لە تلویزیونی واشنگتۆن رایگەیاند كە ئێمە لە سێ ساڵی رابردوودا نەمانتوانیوە چاوهدێری به سهر هاتنی مادەسڕكەرەكان بۆ ئێران بكەین. مەلەكی گوتی كە بەرەنگاربوونهوه دژی مادەسڕكەرەكان تا 10 ساڵی داهاتوو كارێكی بێ مانایە، چونكە ئەم مەوادانە بە شێوەی نهێنی بەرهەم دەهێنرێن و شێوەی دروست كردنەكەشی لە رێگای ئینترنێتەوە لەبەردەست دایە. ناوبراو هەروەها گوتی بارودۆخی سنوورەكانی ئێران بە شێوەیەكە كە قاچاخچییەكان دەتوانن بە ئاسانی كاری خۆیان راپهڕێنن. بە وتەی سەرتیپ مەلەكی سەرەڕای دۆزینهوه و دەسبەسەرداگرتنی 700 تا 800 تۆن مادەی سڕكەر ئێستاش بە هەر شەقامێك لە ئێراندا بگەڕیێ مادەی سڕكەر لەبەردەست دایە. بەپێی راپۆرتی "ئیسنا" تاهیریان، راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران كە لەم میزگردەدا ئامادە بوو بە ئاماژە بە سنوورەكانی نێوان ئێران لەگەڵ پاكستان و ئەفغانستان گوتی كە پەرەگرتنی نائەمنی لە ئەفغانستان و پاكستاندا بۆتە هۆی پەرەگرتنی بەرهەمهێنان و قاچاخی مادەسڕكەرەكان.
|
|
|