ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌ڵێ که 11ی سیپتامبر درۆیه‌كی گه‌وره بوو
8 / 3 / 2010
كوردستان و كوردنیوز: مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ڵێ كه رووداوی 11 سیپتامبری 2001ی ئا‌مریكا درۆیه‌كی گه‌وره بوو كه به مه‌به‌ستی له‌شكركێشی بۆ ئه‌فغانستان سازیان کرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "مێهر" ئه‌حمه‌دی‌نژاد ئه‌م قسانه‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، 15ی ره‌شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا كردوه. هێرشه‌كانی 11ی سیپتامبر زنجیره‌یه‌ك عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی بوو كه له 11ی سیپتامبری ساڵی 2001دا له لایه‌ن رێکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه له ئا‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌زاران كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه. ئه‌حمه‌دی نژاد له حاڵێك دا ئه‌و قسانه ده‌كا كه مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردوو به‌رپرسانی شاری نیویۆرك رێگه‌یان نه‌دا كه چاوی به شوێنی باڵه‌خانه‌كانی رێكخراوی تیجاره‌تی جیهانی له‌و شاره بكه‌وێ. به‌رپرسانی شاری نیویۆرك ئه‌و كاره‌یان به سووكایه‌تی به خه‌ڵكی ئا‌مریكا ناوبرد. ئه‌حمه‌دنژاد یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه به توندی پێداگریی له حاشاكردنی هۆلۆكاست كردوه. ناوبراو هۆلۆكاست به چیرۆكێكی درۆیین ده‌زانێ كه به مه‌به‌ستی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسراییل نووسراوه. هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌مه‌ڕ هۆلۆكاست ناڕه‌زایه‌تیی زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و له ،امگی رێبه‌ندانی 1385ی هه‌تاویش دا كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كۆی ده‌نگ بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تێیدا حاشاكردنی هۆلۆكاست شه‌رمه‌زار كراوه.
|
|
|