ئێران موشه‌كی دژه پاپۆری دروست كردووه
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: ئێران موشه‌كی دژه پاپۆری دروست كردووه وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندوه که رێژیمه‌که‌ی ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كێكی مه‌وداكورتی دژه پاپۆر كردوه. ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کردوه که ئێران توانیویه‌تی موشه‌کی " نه‌سر -1" له ئه‌ژماری زۆر دا به‌رهه‌م بهێنێ و واحیده نیزامییه‌کانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکا. ئه‌حمه‌د وه‌حیدی له درێژه‌دا گوتویه‌تی که مهوشه‌کی " نه‌سر – 1" موشه‌كێكی مه‌وداكورتی دژه پاپۆڕه كه ده‌كرێ له كه‌نار ده‌ریا یا له نێو پاپۆره‌وه بهاویژرێ. وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه که رێژیمه‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و تواناکانی موشه‌كه پۆه‌ره پێ بدا بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ له هه‌لیكۆپته‌ر و ژێرده‌ریاییشه‌وه به‌كار بهێندرێ.
|
|
|