ئامریکا ده‌ڵێ که ئێران پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه
9 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: به‌رپرسانی ئامریکایی ده‌ڵێن کا ئێران یارمه‌تیی زۆری تاڵیبانی ده‌دا و ئه‌و کاره‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانیی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته. رابێرت گه‌یتس، وه‌زیری به‌رگری ئامریکا ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه هه‌موو پێداویستییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له بواری چه‌كوچۆڵ و پووڵه‌وه بۆ ئه‌و گڕووپه دابین ده‌كا ، بۆ ئه‌وه‌ی پێش له پێشكه‌وتنه‌كانی هێزه ئامریکاییه‌كان له ئه‌فغانستان و ناوچه‌که‌دا بگرێ. " گه‌یتس" هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌مه‌كانی ئێران له‌و وڵاته‌دا كرده‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی دوولایه‌نه به‌رێوه‌ده‌با ، به شێوه‌یه‌ك كه له لایه‌ك پشتیوانیی له حكومه‌تی كابول ده‌كا و له لایه‌كی دیكه‌وه یارمه‌تی تاڵیبان به هێز ده‌كا و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌گرێ. رابێرت گه‌یتس سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م چالاكییه نیزامییه‌كانی ئامریکا گوتویه‌تی که ئه‌گه‌ر ئێران هه‌روا له هه‌وڵی لاوازكردنی به‌رنامه و پرۆژه و هێزی ئامریکا له ئه‌فغانستان دا بێ، ئه‌وه هه‌رگیز له‌لایه‌ن ئامریکاوه بێ و‌ڵام نامێنێته‌وه. شایانی باسه که دوای سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئامریکا له ناوچه‌ی "مه‌رجه" كه ناوه‌ندێكی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان بوو، هێزه‌كانی ئامریکا پلانێكی نیزامیی گه‌وره‌ی دیكه‌یان له دژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ده‌سته‌وه‌یه.
|
|
|