ئێران داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی سکرتێری گشتیی پژاکی کردوه
9 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئێران داوای له ئاڵمان کردوه که موهه‌ندیس حاجی ئه‌حمه‌دی، سه رۆکی پژاک راده‌ستی ئێران بکا. دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سکرتێری گشتیی پژاک له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئاڵمان ئێران داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی ناوبراوی له ئاڵمان کردوه.
حاجی ئه‌حمه‌دی رۆژی هه‌ینی 14 ی ره‌شه‌مه به هۆی نادیاره‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئاڵمانه‌وه قۆڵبه‌ست کرا. عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشه‌ممه، 17 ی ره‌شه‌مه رایگه‌یاندوه که ئێمه له‌مێژ بوو داوامان له حکومه‌تی ئاڵمان ده‌کرد که حاجی ئه‌حمه‌دیمان بۆ قۆڵبه‌ست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رجاره‌و بیانوویه‌کیان هێناوه‌ته‌وه. لاریجانی گوتویه‌تی که پێویسته ئاڵمان حاجی ئه‌حمه‌دی به مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه و دادگایی کردن راده‌ستی ئێران بکا. شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی ئاڵمان هه‌ر رۆژی دووشه‌مه، 17 ی ره‌شه‌مه عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی پژاکی راده‌ستی وڵاتی بێلژیک کرد و ده‌وڵه‌تی بێلژیکیش له یه‌که‌م هه‌نگاو دا ناوبراوی ئازاد کرد، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه که هۆکاری سه‌ره‌کیی ده‌سبه‌سه‌رکرانی عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی و هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی رۆژ تیڤی چی بوه
|
|
|