به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێك له سوئێد به بۆنه‌ی رۆژی 8 ی مارس
8 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: کۆمیته‌ی هاوکاریی کۆمه‌ڵه کورد‌ییه‌کان به پشتیوانی هێزه سیاسییه‌کانی شاری لینشۆپینگ به بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، سمینارێکیان بۆ کورده‌کانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ به به‌شداری "خاتوو شیرین ڕه‌شیدپووری" و دوکتور "خالید خه‌یاتی" پێک هێنا. ئه‌و سمیناره كه به راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێز لێنان له شه‌هیدان و به تایبه‌ت قوربانیانی ده‌ستی نابه‌رابه‌ریی ده‌ستی پێ كرد، شیرین ڕه‌شیدپووری چالاکی بواری ژنان و پسپۆر و شاره‌زا له بواری كاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی دا باسه‌که‌ی خۆی له سه‌ر چۆنیه‌تیی ژیانی ژنان و کچان له جیهاندا به شێوه‌ی ئامارێکی ده‌ست نیشان کراو له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه باس کرد و هه‌روه‌ها ئاوڕێکی له یاسا کۆن و نوێیه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ده‌ی نوێ دایه‌وه و به‌شێک له یاسا تایبه‌تییه‌کان که په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی ژنان و کچان له وڵاتانی دواکه‌وتوو و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ئوروپایی بۆ ئاماده‌بووان شی کرده‌وه. دواتر دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانکۆ له شاری لینشۆپینگ، سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران له هه‌نده‌ران و ژیانی تاراوگه نشینی و ڕۆڵی ژنان و کچان له تاراوگه‌یی دا به وردی قسه‌ی کرد. به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی ناوبراو ته‌رخان کرا بوو بۆ زوڵم و زۆری و چه‌وسانه‌وه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و ره‌گه‌زیی له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دا. خۆ پێگه‌یاندنی ژنان و کچانی کورد له وڵاتانی ده‌ره‌وه و به‌رچاو ڕوونی ئه‌وان له ئاست ڕووداو و کاره‌سات و داب‌و نه‌ریته کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و هه‌روه‌ها هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ژنانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئاست فێربوونی زمان، خۆ ڕێکخستن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نوێ و دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و ئاشنا بوون له گه‌ڵ کێشه‌ی تایبه‌ت به ژنانی به به‌رزی نرخاند و گووتی که ژنان به گشتی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیان له په‌روه‌رده کردنی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان دا هه‌یه و به هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه له نێو باسه‌که‌ی دا سمیناره‌که‌ی ده‌وله‌مه‌ندتر کرد. دوای ئه‌م بڕگه‌یه، ئاماده‌بووان زۆر چالاکانه له باسه‌کانی هه‌ر دوو کۆڕگێره‌كه دا به‌شداریان کرد و بیروڕا و پێشنیار و تێ‌بینی خۆیان له‌سه‌ر باسه‌کانی ئه‌م سیمیناره هێنایه گۆڕێ.
|
|
|