ئا‌مریكا به میلیارد دۆلار یارمه‌تیی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی داوه كه گه‌ماڕۆ‌كانی ئێرانیان پێشێل كردوه
8 / 3 / 2010
كوردستان و كوردنیوز: ئا‌مریكا به میلیارد دۆلار یارمه‌تیی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی داوه كه گه‌ماڕۆ‌كانی ئێرانیان پێشێل كردوه. له حاڵێك دا كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا داوای له شیركه‌ته ئامریكاییه‌كان كردوه كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ساتوسه‌ودایان نه‌بێ، و له رواڵه‌ت دا بۆ توندتركردنی گه‌ماڕۆه‌كان به‌دژی ئێران هه‌وڵ ده‌دا، رۆژنامه‌یه‌كی ئامریكایی ئاشکرای کردوه كه ئا‌مریكا له ساڵانی رابردوودا ده‌یان میلیارد دۆلار یارمه‌تیی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی کردوه كه گه‌ماڕۆوه‌كانی سه‌رئێرانیان پێشێل كردوه. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رۆژی شه‌ممه، 15 ی ره‌شه‌مه له ماڵپه‌ڕی ئینترنتیی خۆیدا بڵاوی کردۆته‌وه كه ئا‌مریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چ له كاتی‌ده‌وڵه‌تی جۆرج بۆش و چ له ده‌وڵه‌تی ئۆبامادا رێککه‌وتن گه‌لێکی میلیاردییان له‌گه‌ڵ ئه‌و شیركه‌تانه‌دا واژۆ كردوه. به وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه واشینگتۆن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له 107 میلیارد دولار یارمه‌تیی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كردوه. نیویۆرك تایمز هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی كه دوو له سێی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به‌و شیركه‌تانه‌ی داوه گه‌یوه‌ته ده‌ستی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه له سه‌نعه‌تی نه‌وت و وزه‌ی ئێران‌دا كه له ده‌ستی سپای پاسداران دایه سه‌رمایه‌یان داناوه. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا 15 میلیارد دۆلار یارمه‌تیی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی داوه كه یارمه‌تیی ئێرانیان كه بۆ گه‌شه‌ی مه‌یدانگه‌لی نه‌وتی و گازی داوه. هه‌روه‌ها ئه‌و شیركه‌تانه‌ش كه له پیشه‌ی ماشێنسازی‌دا چالاكن، به‌شێك له‌و یارمه‌تیانه‌یان وه‌رگرتوه. به‌پێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز شیركه‌ته‌كانی "دائلیم"ی كوره‌ی باشوور، شیركه‌تی بریتانیایی هوله‌ندیی "رۆیاڵ داچشل" و شیركه‌تی "پترو برازی" برزیل له‌و شیركه‌تانه‌ن كه یارمه‌تییان له ئا‌مریكا وه‌رگرتووه. ئه‌و راپۆرته‌ی نیویۆرك تایمز له کاتێک دا بڵاو بۆته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا هه‌وڵ ده‌دا پشتیوانیی وڵاتانی دیكه بۆ لای توندتركردنی گه‌مارۆه‌كانی دژ به ئێران وه‌ده‌ست بهێنێ. شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش سه‌رمایه‌دانانی شیركه‌ته ئامریكاییه‌كانی ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆش له ئێران‌دا قه‌ده‌غه كردبوو.
|
|
|