به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیی عێڕاق
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: دووهه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیی عێڕاق کۆتایی پێ هات. له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا که رۆژی یه‌کشه‌ممه، 16 ی ره‌شه‌ممه به به‌شداریی زیاتر له 70% ی خاون مافی ده‌نگدان له هه‌موو پارێزگا و هه‌ریمه‌کانی عێڕاق دا به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له 1500 چاوه‌دێری نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌دێرییان به سه‌ر ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کرد و نیزیک به 200 هه‌زار چه‌کداریش ئه‌منیه‌تی شاری به‌غدا، پێته‌ختی عێڕاقیان له ئه‌ستۆ بوو. ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له هه‌رێمی کوردستان له که‌شێکی ئازاد و دێموکڕاتیک دا و به هێمنی و بێ هیچ چه‌شنه گرژی و ئاڵۆزییه‌ک به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له هه‌رێم و ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دا زیاتر له 38 که‌س کوژران و پتر له 130 که‌سیس بریندار بوون. ئه‌وه دووهه‌مین هه‌ڵبژاردنی پارلمانی له عێڕاقه که له دوای رووخانی رێژیمی به‌عس له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ و عێراق بۆ هه‌رچی باشتر به‌رێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سنووره‌کانی خۆی له گه‌ڵ ئێران داخست و به هه‌زاران سه‌رباز و هێزی چه‌کداریشی له سه‌ر سنووره‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته جێگیر کردبوو. شایانی باسه که له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دانیزیک به 19 میلیۆن که‌س له عێڕاق مافی ده‌نگدانیان بۆ هه‌لبژاردنی 325 ئه‌ندامی پارلمانی ئه‌و وڵاته هه‌بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 6292 پاڵێوراو له چوارچێوه‌ی 159 حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی و 12 هاوپه‌یمانێتی دا رکه‌به‌ریی یه‌کتریان ده‌کرد.
|
|
|