داوای رێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ له ئێران بۆ پاراستنی مافی ژنان له‌و وڵاته‌دا
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: رێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ داوای له کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوه که مافی ژنان له‌و وڵاتی ئێران بپارێزێ و به ره‌سمییان بناسێ. رێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێک دا که به بۆنه‌ی 8 ی مارس، رۆژی جیهانیی ژن بڵاوی کردۆته‌وه، داوای له کۆماری ئیسلامی کردوه که کۆتایی به ره‌وتی پێشێلکردنی مافی ژنان و رێگری له بزووینه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی ئه‌وان له‌و وڵاته‌دا بێنێ و هه‌نگاوی به په‌له بۆ دابینکردنی ویست و مافه‌کانی ژنان و سڕینه‌وه‌ی جیاوازیدانانه‌کان و پێشێلکارییه‌کانی مافی ژنان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه باوێ. رێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ به ئاماژه به ده‌سبه‌سه‌رکرانی زیاتر له 30 که‌س له دایکانی شینگێڕ و لایه‌نگرانیان له تاران له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا نووسیویه‌تی که ئه‌و رێکخراوه‌یه له پێناو پشتیوانی و به‌رگری کردن له ژنانی ئێران داوا له کۆماری ئیسلامی ده‌کا که به زووترین کات هه‌موو زیندانییانی سیاسی و چالاکانی به‌ندکراوی مافی ژنان ئازاد بکا. ئه‌و رێکخراوه‌یه هه‌روه‌ها به توندی ره‌خنه‌ی له پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی ژنان و به قانونی کردنی هه‌ڵاواردن و جیاوازیدانانه‌کانی مافی ژنان له ئێران دا کردوه.
|
|
|