به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حدک له سوئێد له ساڵیادی شه‌هیدانی قامیشلی
7 / 3 / 2010
کوردستان و کورد نیوز: رۆژی شه‌ممه، 15 ی ره‌شه‌مه ( 6 ی مارسی 2010 ی زایینی ) '' ئه‌نجومه‌نی کوردانی سوریا له سوئێد'' EKSS به هاوکاریی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوئێد کۆڕیادێکی بۆ شه‌هیدانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ساڵی 2004ی کورده‌کانی سوریا له شاری قامیشلی، له بنکه‌ی ABF ی شاری ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه برد. له‌و رێوره‌سمه‌دا وه‌فدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک ئێقباڵ سه‌فه‌ری به‌شداریی له‌و بۆنه‌یه‌دا کرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێوڕه‌سمه‌که‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ کراو پێیان رایانگه‌یاندرا که به‌شداریی ئێوه به دڵگه‌رمی و پشتیوانی حیزبی ئێوه بۆ خه‌باتی کوردان له‌و پارچه‌یه‌دا ده‌بینین. له درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه نوێنه‌رانی حیزبه سوئێدییه‌کانی وه‌ک حیزبی سوسیال دێموکرات، حیزبی چه‌پ، حیزبی گه‌ل و حیزبی سه‌نته‌ر وتاریان پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها مامۆستایه‌کی کوردی زانکۆکانی سوئێد به‌ناوی عوسمان ئایتار، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌نرخی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای کورد باس‌کرد و کاک ته‌ها به‌رواری وه‌زیری پێشووی وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش باسێکی له‌سه‌ر پێداویستییه‌کانی قۆناغی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد هێنایه گۆڕێ. له درێژه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا هاوڕێ محه‌ممه‌د ئیسماعیلی به نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وتارێکی سه‌باره‌ت به هاوده‌ردیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی قامیشلی و سپاس و پێ‌زانین بۆ گرتنی ئه‌و کۆڕیاده پێشکه‌ش کرد و هه‌روه‌ها پشتیوانیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له پارچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان دووپات کرده‌وه. شایانی باسه که هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌ڕێزان ئیقباڵ سه‌فه‌ری، سه‌عید به‌گزاده، حه‌مه‌ره‌سوڵ که‌ریمی، حه‌سه‌ن حاته‌می، جه‌میله کرمانج، غه‌زاڵ که‌ره‌می، فاتح ئاره‌ش، قاسم قازی و محه‌ممه‌د ئیسماعیلی پێک هاتبوو.
|
|
|