به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک له ئاڵمان له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، جێگه‌ی کورد له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا، نه‌قشی ژنان و هه‌لوێستی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
9 / 3 / 2010
کوردستان و کود نیوز: ڕۆژی شه‌ممه، 15 ی ره‌شه‌مه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئاڵمان له شاری کۆلن سمینارێک به به‌شداریی به‌رێزان کوێستان گادانی نۆینه‌ریی حدک و سێ لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس دوکتور گوڵمراد مرادی، کاک مه‌نسوور سدقی و کاک ناسر ئیرانپوور بۆ باس و دیالۆگ له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئیران ، جێگه‌ی کورد له‌م ڕاپه‌ڕینه ، نه‌قشی ژنان و هه‌ڵوێستی هێزوکه‌سایه‌تیه سیاسییه‌کان به‌رێوه‌چوو . له‌م سمیناره‌دا هاوبه‌شه‌دا هه‌رکام له‌و به‌ڕێزانه بیروبۆچوونی خۆیان باس کرد . خاتوو کوێستان گادانی له قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی حدک له کاتی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ هاوده‌نگیی له نێوان هیزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و بواره‌دا و پشتگیریی که‌سایه‌تیه سیاسه‌کان و له قاو دانی کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی ئیسڵامی ئیران دژ به گه‌ڵانی ئیران و به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد له کوردستانی ئیران کرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاوڕیان له چالاکانی ژنان له جه‌ریانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و خۆپێشاندانی خیابانی و به‌ربه‌ره‌کانی دژی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسڵامی و به‌شداریی گه‌لی کورد له خۆپیشاندانه‌کاندا کرد و له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئیمه وه‌ک گه‌لی کورد پێویسته به پلاتفۆڕمی خۆمان بچینه پێش ، به‌ڵام ده‌بێ تائه‌وکاتیش له‌هه‌رچه‌شنه ده‌رفه‌تێک که بۆمان ده‌ڕه‌خسێ و پاشه‌کشه به کۆماری ئیسلامی ده‌کات،که‌ڵک وه‌ربگرین و به پێی توانا به‌شداری تێدا بکه‌ین و شوێندانه‌ر بین . کاک مه‌نسوور سدقی، له قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به به‌ربه‌ره‌کانیی 30 ساڵه‌ی گه‌ڵان دژ به کۆماری ئیسلامی له‌م ماوه‌یه‌دا کرد و گوتی به‌ڵام به‌ربه‌ره‌کانی هه‌شت مانگی رابردوو که ناوی که‌سکیان له‌سه‌ر داناوه ، زۆرتر ڕقی په‌نگخواردووی چینێکی مامناوه‌ندی یه که له شاره‌گه‌وره‌کان خۆی نواندوه و خوازیاری به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ڕێک نیشانه‌ی له سه‌رانی کۆماری ئیسلامی گرتوه. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به ڕۆلی کورد به تایبه‌تی خوێندکارانی کورد کرد که به ویست و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی دێنه شه‌قامه‌کان .کاک مه‌نسوور له کۆتایی باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی به تایبه‌تی هێزی بێکار به ڕێوه‌یه که کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ قه‌یرانێکی دژوارتر به‌ره‌و ڕوو ده‌کات . کاک دوکتور گوڵمراد مرادی له قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به خۆپیشاندانی کۆمه‌ڵانی ئیران کرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه ئاکامی خه‌باتی 30 ساڵه‌ی گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی کورد دژی کۆماری ئیسلامی یه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها به زۆر به‌ڵگه‌وه ڕه‌دی ئه‌و بۆچوونانه‌ی کرده‌وه که پێیان وایه کورد له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا به‌شدار نیه . له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا پێی وابوو که ده‌بێ ئێمه به پلاتفۆرمی کوردیی به‌شداری له‌هه‌ر چه‌شنه سه‌رهه‌ڵدانێک دا بکه‌ین تاکوو وه‌ک شۆڕشی 57 بێ‌كڵاو نه‌مێنینه‌وه‌و خۆمان به ساحێب و ڕێبه‌ری ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه بزانین . به‌ڕێز گوڵمرادی باسی له‌وه‌ش کرد که هیزه سیاسیه‌کانی کورد ده‌بێ زیاتر له‌م ده‌رفه‌ته که بۆ گه‌لی کورد هاتۆته ئاراوه که‌لک وه‌رگرن و پێی وابوو ئه‌گه‌ر هیزه‌کانی کورد توانیبایان ده‌گه‌ل یه‌ک هاوده‌نگ بان و تواناکانیان وه‌سه‌ریه‌ک خستبا ، ده‌سکه‌وتی زیاتریان به‌ده‌ست ده‌هێنا . کاک ناسر ئیرانپوور، له قسه‌کانی دا باسی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کرد‌و گوتی که هیزه سیاسیه‌کانی کورد نه‌یانتوانی ئه‌م جۆره که پیویست بوو ، خۆیان ده‌گه‌ڵ هیزه ئێرانیه‌کان و به‌تایبه‌ت گه‌لانی دیکه‌ی ئێران نێزیک بکه‌نه‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بوونی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شی کوردی مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌وه که خۆمان له‌ناو هه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و جووڵانه‌وه‌یه‌کدا ببینینه‌وه. ناسر ئیرانپوور باسی له فه‌لسه‌فه‌ی نیزامی ئیسلامی کرد که ئه‌وڕۆ به چ جێگه‌یه‌ک گه‌یشتوه که نه ته‌نیا وه‌ڵامده‌ری کێشه‌کانی خۆشیان نیه، به‌ڵکوو بۆته توقێک له ملیاندا و کێشه خوڵقێنه‌ری سه‌ره‌کییه. له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کورددا پێی وابوو که کێشه‌ی کورد زۆر جیاوازه له‌و کێشانه که جوولانه‌وه‌ی سه‌وز دروشمی بۆ ده‌دات،به‌ڵام ویسته‌کانی ئه‌و جه‌ریانه‌ش له زۆر بواردا له‌گه‌ڵ ویستی کورد یه‌کن و بۆیه ده‌بێ له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکی پێویست وه‌رگرین . له کۆتایی قسه‌کانی دا باسی له‌وه کرد که ده‌بێ ئێمه تاریفی خۆمان له دێموکڕاسی هه‌بێ . به‌و مانایه که له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستێمه‌دا ویستی ئێمه که له‌سه‌ر ئه‌ساسی فیدڕالیزمه دابین بکرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به دیالۆگ له گه‌ڵ هێزه ئیرانی و که‌سایه‌تیه‌کانی ئێرانی هه‌یه. پاش ئه‌و باسانه نۆره گه‌یشته به‌شدارانی سمیناره‌که که ئه‌وانیش به هێنانه‌پێشی پرسیار و تێبینی ،بیروڕای خۆیان باس کرد . تێکڕای به‌شداران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ده‌بێ گه‌لی کورد و هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رچی زووتر له‌ده‌وری پلاتفۆڕمێکی هاوبه‌ش کۆ ببنه‌وه‌و به‌م جۆره خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری ڕووداوه‌کانی داهاتوو ئاماده بکه‌ن .
|
|
|