له کۆبوونه‌وه‌ی دوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا پرسه ڕۆژه‌ڤه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئالوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
ڕۆژی هه‌ینی، ١٤ ی جۆزه‌ردان هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا ئاڵوگۆره‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه به تایبه‌ت له کوردستان‌و ئێران‌و ڕۆڵی ئێران له‌و هاوکێشانه‌دا هاتنه بهرباسو دوو لایه‌ن ئاڵوگۆری بیروڕایان له‌سه‌ر کردن.
رۆژهەلاتی کوردستان‌و خەباتی مەدنی لە نێوخۆی وڵات‌و ئەرکو وەزیفەی حیزبەکان تەوەریکی دیکەی باسەکانی ئەو کۆبوونەوەیه بوو. باسکردن له‌وه‌ی که چۆن پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ببێته ڕۆژهڤو سه‌رنجی بیروڕای گشتیی ناوچه‌و ناوه‌نده‌کانی بڕیار له جیهانی بۆلای ڕابکێشرێ؛ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بوو.
ڕه‌خنه له پهڕشو بڵاویی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و نه‌بوونی به‌رنامه‌و کاری هاوبه‌ش باسێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو که دوولایه‌ن وێڕای داننان به‌و بابه‌ته، باسیان له پێویستیی تێپه‌ڕین له‌و قۆناغه‌و گه‌ڕێکی نوێ له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.