كه‌سایه‌تییه‌كی به ناوبانگی ناوچه‌ی بانه به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، ڕۆژی ٨ی جۆزه‌ردان حاجی میرزا محه‌ممه‌د شه‌ریفی ناسراو به محه‌ممه‌دی كوێخا هه‌باس، خه‌ڵكی ئاوایی بڵه‌سه‌نی ناوچه‌ی بانه له ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه ماڵاوایی له ژیان كرد.
محه‌ممه‌دی كوێخا هه‌باس كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو و گه‌لدۆستی ناوچه‌ی خێڵه‌ڕه‌شی بانه كه له نێو خه‌ڵكدا جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، به هۆی نه‌خۆشی و پیری ماڵاوایی یه‌كجاری كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ناوبراو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی له كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دهكاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.