١٠٥ پۆلی ده‌رسی قۆناغی یه‌که‌می خویندن لە پارێزگای ئیلام له‌مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا پێویستیان بە مامۆستا ده‌بێ.
جاسم وەلەدبێگی، سەرۆكی ئیدارەی فێركردن‌و پەروەردەی ئیلام گوتی، بەپێی داتا‌کان لانیكەم ١٠٥ پۆلی قوناخی سەرەتایی كچاو كوڕانە ئەم شارە بێ مامۆستانو ده‌بێ یان مامۆستای نوێیان بۆ دابمه‌زرێنن، یان ده‌بێ فشار بخرێته سه‌ر مامۆستایانی ئێستا‌و ئه‌و بۆشاییه‌یان پێ پڕ بکرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژەی بە گیروگرفتی زۆری ژماره‌ی قوتابییانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندن لە پۆلەكاندا کرد‌و گوتی، پڕبوونی پۆلەكانی قوناخه‌کانی سەرەتایی لەم شارە ستاندارد نین‌و هەر پۆلێك زیاتر لە ٣٦ كەسی تێخزێندراوە.
جاسم وەلەدبێگی لە درێژەدا گوتی، پۆلەكانی وانەگوتنەوە لە خودی شاری ئیلام ئەوەندە پڕن كە تا نزیك تەختەڕەشە مێز ڕیز كراوەو لە هێندێك قوتابخانە جێگای ئەوە نەماوە كە مامۆستا كورسییەك بۆ خۆی دابنێ‌و لەسەری دابنیشێ.
ناوبراو هەروەها دەڵێ، ستانداری پۆلەكانی خوێندن لە قۆناخی سەرەتایی ٢٠ كەسە، لە حاڵێكدا كە ئەم سەرانەیە لە قوتابخانەكانی سەرەتایی ئیلام به تیخزاندنی ٣٦ تا ٤٠ که‌س نزیك بە دوو بەرابەری ئه‌و ستاندارده‌یه.
وەلەدبێگی ده‌ڵێ ٤ شوێنی شاری ئیلام پێویستیی بە دروستكردنی قوتابخانەی نوێ هەیە، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی بۆ ئه‌و کاره نییه‌و چاوی له ده‌ستی خێرخوازه‌کانه.