ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئینتزامییه‌کانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەیدانی شاری سنە هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر بەندكراوێكی سیاسیی پێشوو بە ناوی عەلی وەیسیو به‌به‌رچاوی خه‌ڵک به توندی لێیان داوه.
عەلی وەیسی له شاری سنه ده‌ستفرۆشی ده‌کاو هێزه‌کانی رێژیم دوای لێدان‌و کوتانی بە شێوەیەكی ناشیاو شتەكانیان لێ بڵاوكرۆتەوەو پێیان ڕاگەیاندووە كە نابێ كاروكاسبی بكەی.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوبراو پێشتر بەندكراوی سیاسیبووهو چالاكی مافی مرۆڤه‌و؛ بە هۆی ئەوەی پێشینەی سیاسیی هەیە لە هیچ ئیداره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی دانامهزرێو بۆیە بە ناچار لەسەر شەقامەكان دەستفرۆشی ده‌کا.
عەلی وەیسی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی لە مەیدانی سەرەكیی شار چا و جغارە دەفرۆشێ.
جێێ باسه زۆربەی بەندكراوانی سیاسیی پێشوو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان ناچارن پەنا بۆ كاری وەك دەسفرۆشی و كرێكاری بەرن، هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و هێزی ئینتزامیش هەر ماوە ماوە کێشه‌و گرفت بۆئەم كەسانە دروست دەكەن‌و چاویان پێیان هەڵنایەو بە قەولی خۆیان به‌و ره‌فتارانه ده‌یانه‌وێ لەبەر چاوی خەڵكیان سووك بکه‌ن، بەڵام ئەوانە لە كۆمەڵگەدا ڕێزی تایبەتیان هەیە.