بەپێی ئاماری ڕێكخراوی سەبتی ئەحواڵی ئێران، سەدی ٤٨ی تەڵاقەكانی ساڵی ڕابردوو پێوەندییان بە ٥ ساڵی یەكەمی ژیانی هاوبەشی هاوسەرەكان هەبووە.
بەپێی ئەم ئامارانەی كە لە لایەن ڕێكخراوی سەبتی ئەحواڵی ئێران ڕاگەیەندراون، لە ساڵی ڕابردوودا ١٦٣ هەزار و ٧٦٥ حاڵەتی تەڵاق لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە تۆمار كراوە.
هەروەها بەپێی ئامارەكانی ئەم ڕێكخراوە دەركەوتووە كە سەدی ١٣ی ژنو مێردەكان كەمتر لە ساڵێك پێكەوە ژیاون، لەم بەینەشدا ١٨ هەزار و ٧٧٨ كەس لە شارەكانو ٢ هەزار و ٨٧٣ كەسیش لە خەڵكی ئاواییەكان تەڵاقیان وەرگرتووە.
بەپێی ئەم ئامارانە ٥ هەزار و ٥٩٦ حاڵەت لە تەڵاقەكانی ساڵی ڕابردوو پێوەندییان بەم ژنو مێردانەوە هەبووە كە زیاتر لە ٢٩ ساڵ پێكەوە ژیاون.