یەكەمین فستیڤاڵی ناوچەیی “داوەڵ” لە ئیلام، بە ١٥٠ بووكەڵەی تایبەت بەم ناوچەیە دەستی پێ كرد.
ئەم فستیڤاڵە كە لە ڕۆژی ڕابردووڕا لە شاری ئیلام دەستی پێ كردوە، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە شوێنی “بووستانی كەوسەر” لەم شارە بەڕێوە دەچێ.
كاربەدەستانی شاری ئیلام ڕایانگەیاندوە كە پێك هێنانی كەشێكی شاد بۆ مناڵانو بنەماڵەكانیان، بەڕێوەبردنی كارگە و وێستگەكانی نیگاركێشی، ئەدەبی، كێبڕكێی وێنەی سێلفی بە داوڵەوە و هەروەها كارگەكانی فێركاریی درووست كردنی بووكەڵە، بەرنامەكانی دیكەی ئەم فستیڤاڵەن.
ئاشنا كردنی مناڵان و گەورەكان لەگەڵ شێوازی دروست كردنی بووكەڵەو كەرستەی پێویست بۆ ئەم كارە، وەك ئامانجەكانی بەڕێوەبردنی ئەم فستیڤاڵە ڕاگەیەندراوە كە بۆ ئەم مەبەستەش لە كەلوپەلی جۆراوجۆری وەك دار، كەوچك و تەنەكە كەڵك وەرگیراوە.