کۆمه‌ڵێک پزیشک، ئه‌ندزیار، پارێزهرو چالاکی مه‌ده‌نیی کوردی پارێزگای ورمێ له به‌ره‌به‌ری سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ پارێزگای ورمێ نامه‌یه‌کیان به‌ره‌وڕووی ئه‌و کردۆته‌وه‌و له‌و نامه‌یه‌دا قامکیان له‌سه‌ر هه‌ندێ له کێشه‌کانی ئه‌و پارێزگایه داناوه.
له‌و نامه‌یه‌دا به بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌دی ٨٠ی کورده‌کانی ورمێ به حه‌سه‌ن ڕوحانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ٩٢ دا، باس له وه‌دینه‌هاتنی واده‌و به‌ڵێنه‌کانی سه‌رکۆمار به کوردهکانو به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی کورده‌کان له پارێزگای ورمێ‌دا کراوه‌و ڕه‌خنه‌ی توند له ڕوانگه‌ی ئه‌منیه‌تی به سپاردنی ئهرکو به‌رپرسایه‌تیی شار‌و ناوچه‌کان به کوردهکانو بێبه‌شیی ئه‌وان له‌و هاوبه‌شییه‌دا گیراوه.
ڕه‌خنه‌و تیشکخستنه سه‌ر قه‌یرانی بێ‌کاری، بارودۆخی شپرزه‌ی دهرمانو بێهداشت، وه‌زعی خراپی ڕێگاوبان، توند‌و تیژی له دژی کۆڵبه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی دووفاقه له پارێزگای ورمێ، دانه‌مه‌زراندنی خه‌ڵکی خۆوڵاتی له کۆمه‌ڵه پێترۆشیمیی مه‌هاباد چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و نامه سهرئاوهڵایهن.
له کۆتایی نامه‌که‌شدا به بیرهێنانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ژماره ٣ ی حه‌سه‌ن ڕوحانی له هه‌ڵبژاردنه‌کان که به به‌یاننامه‌ی “مافی نه‌ته‌وه‌و که‌مه ئایینییه‌کان” ناوی ده‌رکرد، هاتوه که دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ له سه‌رکۆماریی ڕوحانی هێشتا ئاوڕ له‌و واده‌و به‌ڵێنانه نه‌دراوه‌ته‌وه‌و داوا کراوه که حه‌سه‌ن ڕوحانی هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێکردنیان هه‌ڵگرێته‌وه.