کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی، مهدهنیو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌کدا داوای ئازادکردنی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ندیان له ده‌زگای قه‌زایی ئێران کردوه.
ئه‌وان له‌و نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها داوایان له که‌بودوه‌ند کردوه کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی بێنێ.
له‌و نامه‌یه‌دا به ئاماژه به مانگرتنی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی له دژی ئه‌و هاتوه: ئێمه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی، مهدهنیو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان له به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی هه‌یه که به سه‌رنجدان به‌و نه‌خۆشییه قورسانه‌ی که‌بودوه‌ند له زیندان تووشیان بووه‌و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی سه‌ختی کوڕهکهیو هه‌روه‌ها تێپه‌ڕکردنی زیاتر له نیوه‌ی ماوه سزاکه‌ی بوار بۆ ئازادکردنی ئه‌و ڕۆژنامهنووسو چالاکه‌ی مافی مرۆڤ خۆش بکرێ.
له کۆتایی نامه‌که‌شدا داوا له محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند کراوه که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی بێنێ‌و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو خه‌ڵکی کوردستان‌و مرۆڤدۆسته‌کان له‌و نیگه‌رانییه ده‌ربێنێ.