ڕێ به کورده‌کانی خۆراسان نه‌دراوه به‌شداری یه‌که‌مین فستڤاڵی مۆسقیی کوردی بن که هاوینی ئه‌مساڵ له سه‌قز ده‌گیرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئیداره‌ی فهرههنگو ئیڕشادی شاری سه‌قز وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به “ماف نیوز”ی ڕاگه‌یاندوه که رێگه به به‌شداریی به‌رهه‌مه نهتهوهییو حه‌ماسییه‌کانی کورده‌کانی خۆراسان نادرێ.
له نامه‌یه‌کدا که ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که له سه‌ر بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان بۆ ئیداره‌ی فهرههنگو ئیڕشادی خۆراسانی باکوور نێردراوه، هاتوه که ته‌نیا به‌رهه‌مه ئایینییه‌کانی کورده‌کانی خۆراسان له‌و فستیڤاڵه‌دا ڕێگه‌یان پێده‌درێ.
له‌و به‌خشنامه‌یه‌دا هاتوه که ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی حه‌ماسی‌و سۆزدارین، یان به زمانی کورده‌کانی خۆراسان گوتراون له‌و فستیڤاڵه‌دا ئیزنی به‌شدارییان نادرێتێ،
شایانی باسه یه‌که‌مین فستیڤاڵی موسیقیی کوردیی ڕۆژاوای ئێران بڕیاره له پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له شاری سه‌قز به‌ڕێوه بچێ.