شەیدا رەحیمی، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی چەند رۆژە شەیدا رەحیمی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گیراوەوە، هۆکاری گرتنەکەشی بۆ چالاکییەکانی لە نەورۆزی ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی هەواڵ نزیکەی بیست کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردۆتە سەر ماڵو دوکانی ئەو چالاکە مەدەنییەو ناوبراویان لە گەڵ خۆیان بردوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە دوای بەڕێوەچوونی گەرمو گوڕی بۆنە نەورۆزییەکانی ئەمساڵ کەسانێکی زۆر لە لایەن ئیدارەت ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کران.