١٤ ڕێكخراوی به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی خراپی ئه‌فشین سۆهرابزاده، به‌ندكراوی سیاسیی تووشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دەربڕیوە کە له دوورخراوه‌یی له زیندانی مینابدا ململانێی مەرگو ژیان دەکا.
ئه‌م ڕێكخراوانه وێرای باس لە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ئه‌فشین سۆهرابزاده وەک زیندانییەکی سیاسی بە تایبەت لەبارەی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی دەڵێن سڵامەتی‌و گیانی ئەو له مه‌ترسی دایه‌و داوایان له ناوەندە به‌رپرسه‌كان كردوە كه قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و زیندانیان لە پێوەندی لەگەڵ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیدا به شێوه‌ی دادپەروەرابە له‌به‌ر چاو بگرن.
ئه‌فشین سۆهرابزاده ٧ ساڵ له‌وه پێش به تۆمه‌تی پێوهندیهەبوونی به حیزبێكی كوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوكمی ٢٥ ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی مینابی به‌سه‌ردا سه‌پاو له‌و كاته‌وه تا ئێستا له زیندانه جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا بەند کراوە.
ئه‌فشین سۆهرابزاده له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا تووشی کۆمەڵە نه‌خۆشییەک هاتووه کە دوای گیرانی بەهۆی ئەشکەنجەی زۆر گرتوونی. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ساڵی ٩٤ نه‌شته‌رگه‌ریی ڕیخۆڵه‌ی بۆ كرا، بەڵام عەمەلەکەی سەرکەوتوو نەبوو.
ئه‌فشین سۆهرابزاده به هۆی تێچووی زۆری ده‌رمانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له بواری ماڵییه‌وه بێ توانایەو ناوەندە ئەمنیەتییەکان به‌ڵگه‌و پێناسه‌كانی ناوبراویان له كاتی دهسبهسهركرانیدا له لای خۆیان ڕاگرتووه‌و ئه‌مه‌یان كردۆته بیانوویه‌ك تا له ڕێگه‌ی بیمه‌وه نه‌توانێ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكا.
ئەو گرووپ‌و ڕێكخراوانەی بهیاننامهکەیان ئیمزا کردوە، داوایان له حكومه‌تی ئێران كردوه به‌پێی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، قانوونه نێوخۆییه‌كان كۆماری ئیسلامی کە له ئاییننامه‌ی ڕێكخراوی زیندانه‌كاندا هاتوەو، هه‌روه‌ها به‌پێی به‌رپرسایه‌تیی ئهخلاقیو ویژدانیی مرۆیی، بواری دهرمانكردنو پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بۆ چاره‌سه‌ریی خێرای پزیشكیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێک بێنن.