كارخانەی سمیتی دێهلۆڕان لە حاڵێكدا هێشتا نەگەیشتۆتە قۆناغی بەرهەمهێنان، بەدەركردنی كرێكارەكانیو حوكمی ڕاگرتنی كەلوپەلەكانی بۆ مووچەی كارمەندەكانی داخرا.
لە حاڵێكدا كە زیاتر لە ٩ مانگە كرێكارانی كارخانەی سمیتی دێهلۆڕان دەركراون، سەرەڕای پێبوونی حوكمی دیوانی عەدەڵەتی ئیداری، دادگوستەریو ئیدارەی كار كارخانەی سمیتی دێهلۆڕان ملی بۆ ئەم حوكمە نەداوەو هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە كرێكارە دەركراوەكانو بنەماڵەكانیان لە بارودۆخی ئابووریی ئێستای كۆمەڵگەدا زۆر کێشه ببنهوه، بە شێوەیەك كۆمەڵێك لەم كرێكارانە بۆ بژیوی ڕۆژانهیان كەلوپەلی ماڵهکانیان فرۆشتوە.
لە لایەكی دیكەوە كارخانەی سمیتی دێهلۆڕان داخراوەو داراییو كەلوپەلەكانی بۆ پێدانی مووچەی دواكەوتووی كرێكارەكانی خراوەتە مزایدەوه.
نوێنەری كرێكارە دەركراوەكان لەم پێوەندییەدا دەڵێ، زۆربەی ئەم كەسانەی كە لەم كارخانەیە دەركراون پێشینەی كاریی سەرووی ٧ ساڵیان ههیهو، بە تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە دەركرانی ئەم كرێكارانە تا ئێستا تاق یەك قڕانیشیان نهدراوهتێ.
شایانی باسە كە ١٥ ساڵ لەوەپێش قوڵینگی ئەم كارخانەیە بە بەشداریی سەرۆكی مەجلیسی ئەو كات لێدراو، کهچی لەو كاتەوە تا ئێستا ئەم کاری كارخانەیە به هیچ کوێ نهگهیشتوه.