بە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تهبهق، نیوەی ئاژەڵدارییەكانی پارێزگای ورمێ داخراون.
مەحموود مەعرووفی، بەڕێوەبەری گشتیی یەكیەتیی ئاژەڵدارانی ورمێ وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تهبهق لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی كە ئاژەڵدارەكانی ئەم پارێزگایە زیانێكی گەورەیان لێ بكەوێ، ئەمە لە حاڵێك دایە كە نرخی زۆری تفاقو دهرمانو کهمیی نرخی شیر بۆتەی هۆی ئەوەی كە نیوەی ئاژەڵدارییهکانی ئەم پارێزگایە دابخرێنو بە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییەش مەزندەی ئەوە دەكرێ كە خەسارەتی لەوە زیاترش لەم بەشە له ئابووریی ناوچهکه بكەوێ.
بەڕێوەبەری گشتیی یەكیەتیی ئاژەڵدارانی ورمێ وێڕای ئاماژە بەوەی هێندێك لە ئاژەڵدارانی ئەم پارێزگایە بە هۆی تووشبوونی ئاژەڵەكانیان بە نەخۆشیی تهبهق بێ ئاژەڵ ماونەتەوە، گوتی هێندێكی دیكە لە ترسی ئەوەی كە ئاژەڵەكانیان ئەم نەخۆشییە نەگرن بۆ كوشتارگاكانیان ناردونو لهکۆڵ خۆیانیان کردوونهوه.