زیاتر لە نیوەی شیركەتە گەورەكانی جیهان پێیان خۆشە مەعامەلە لەگەڵ ئێران بكەن، بهڵام له ترسی سزای ئهمریکاو گەمارۆكانی سەر ئێران ناوێرن دەست بۆ ئەم كارە بەرن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، شیركەتی حقووقیی “كلاد ئەنكۆ” كە نزیك بە ١٠٠ كەس له بەڕێوەبەرانی شیركەتە نێودەوڵەتییەكان كە مەقەڕەكەیان لە شاری لەندەنە تێیدا پشكدارن، دهڵێ خاتر جەم نین كە بە چ شێوەیەك هەڵسوكەوتی ئابووریی لەگەڵ ئێران بكەین تا سەرمایەکانمان لەم وڵاتە پارێزارو بێ و هیچ سزایەكمان نهخرێته سهر.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بارزگانەكانیش لەوە نیگەرانن كە لە مەعامەلە كردن لەگەڵ ئێراندا هیچ ڕیسكێك نەكەن که دوایه هەموو پارەكانیان لەدەست چووبێ.
یەحیا ئالی ئیسحاق ئەندامانی ژووری بازرگانی لە تارانیش نایشارێتهوه که کێشهو گرفتی گواستنەوەی پوڵو دراو لە گرینگترینو بنهماییترین گیروگرفتەكانی بازرگانەكانهو هێشتا پێوەندیی بانكیی ئێران و وڵاتانی ڕەسمی نەبۆتەوەو دەبێ لە ڕێگەی ناڕەسمییەوە پارەكان بگواسترێنەوە.