به‌شێک له چاڵه نه‌وته‌کانی ئیلام پۆلۆمپ کراون، کاربه‌ده‌ستانی ئێران له ئیلام ده‌ڵێن پووڵیان نییه نه‌وتیان لێ ده‌ربێنن.
عه‌لی سایهمیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری ئابووریی پارێزگای ئیلام له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیریی ناوچه‌ی ٦ ی ئێران گوتی زۆر سفره‌ی هاوبه‌شی نه‌وتی له ئیلام هه‌یه که لایه‌نی هاوبه‌شی عێڕاق نه‌وتیان لێ دهردههێنێو ده‌یفرۆشێ، به‌ڵام لایه‌نی ئێران هه‌وڵێکیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و سفره هاوبه‌شانه نه‌داوه.
ئه‌و پێی له‌وه ناوه که کۆمه‌ڵیک بیری نه‌وت له ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه بۆ هه‌ڵێنجان پۆلۆمپ کراون‌و هه‌وڵێک بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و به‌شانه نه‌دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری ئابووریی پارێزگای ئیلام دانی به‌وه دانا که له نێو داموده‌زگا حکومی‌و ده‌وڵه‌تییه‌کان له ئیلام له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌به‌رهینان بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ر هاوئاهه‌نگییه‌کی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه.
پشتگوێخرانی پڕۆژه ئابوورییه‌کان له ئیلام له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان له حاڵێک دایه پارێزگای ئیلام که سه‌دی ١١ی هه‌موو پاشکه‌وتی نهوتو گازی ئێرانی هه‌یه؛ له بێبهشترینو په‌راوێزخراوترین ناوچه‌کانی ئێرانه. بێکاری‌و بێده‌ره‌تانیی ژیان له‌و پارێزگا ده‌وڵه‌مه‌نده وایکردوه که لاوانی به‌رده‌وام به‌ره‌و شار‌و ناوچه سه‌نعه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کۆچ بکهنو ده‌یان کێشه‌و خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه وه‌ک خۆکوژی، ساڵانێکی زۆره به‌رۆکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی گرتوه.