دوو كرێكاری دەركراوی پۆڵای زاگرۆس كە بە نوێنەرایەتیی هەموو كرێكارانی بێكاركراوی ئەم شیركەتە چەند جاریان سەردانی تارانی كردبوو، هەروا لە وەزارەتی كار چاوەڕوانیی وەرگرتنی بیمەی بێکارینو تا ئێستاشی لەگەڵ بێ كاربەدەستانی پێوەندیدار هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە.
ئەم دوو كرێكارە بە ناوەكانی ئەحمەد ئەمینی و عەلیڕەزا ڕۆستەمی كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردووشدا بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری سەردانی وەزارەتی كاریان لە تاران كربوو و لە كاتی ئامادەكرانی ئەم هەواڵە لە وەزارەتی كاردان.
ئەم كرێكارانەی حەوتووی ڕابردوو بە نامەیەكەوە بە مەبەستی وەرگرتنی بیمەی بێكاری بۆ شاری سنە گەڕابوونەوەو پاش چەند ڕۆژی سەرگەردانیو وەڵامنەدانەوەی كاربەدەستانی پارێزگا دووبارەی خۆیان گەیاندەوە تاران و بە مەبەستی وەرگرتنی بیمەی بێكاری خۆیان بە وەزارەتی كاردا كردەوە.
ئەم دوو كرێكارە لە حاڵێكدا پلاكاردێكیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم وەزارەتی كار مانیان گرتووەو دەڵێن، لە وەزارەتخانە هیچ كەسێك وەڵامدەر نییە و پێیان ڕاگەیاندووین كە دەبێ لە ئیدارەی كاری سنە نامەیەك بێنن بەڵام بەرپرسی ئیدارەی كاری سنە لە پێدانی نامە تا ئێستا خۆی بواردوە.
ئەمینی و ڕۆستەمی دەڵێن زیاتر لە ساڵێكە بێكارین، لەم بارودۆخەدا چەندین جار سەردانی تارانمان كردوەو بە دەستی بەتاڵ گەرشاوینەتەوەو ئێستا داوامان لە بەرپرسانی پێوەندیدار هەیە كە چارەنووسمان ڕوون بكەنەوە.