کوڕه لاوێکی خه‌ڵکی مه‌ریوان به خۆکوژی کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئه‌و تازه لاوه که محه‌ممه‌د پوورئه‌حمه‌د، کوڕی ئیبڕاهیمی ناوه ناوه، له پارکینگی ماڵی خۆیان خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و ژیانی له خۆی ئه‌ستاندوه.
خۆکوژیی محه‌ممه‌د له مه‌ریوان له حاڵێک دایه که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا له شاری سه‌قزیش لاوێک به ناوی خالید به خۆهه‌ڵواسین کۆتایی به ژیانی هێنا. وه‌ک گوترا بێکاری‌و بێهیوایی بە ژیان هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو بووە.
شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو ۲ لەسەر ۳‌ی بانەمەڕیش هه‌ر له شاری سه‌قز لاوێک بە ناوی “کاوە ساداتی” تەمەن ٢٨ ساڵان کە خێزاندارو خاوەنی منداڵێک بوو، لەنێو ماڵی خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه تا ئێستا ته‌نیا له پارێزگای سنه هه‌ر نه‌بێ ١٥ که‌س له شاره‌کانی سه‌قز، مه‌ریوان، کامیاران‌و سنه کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه‌و هۆکاری سەرەکیی زۆربه‌ی ئەم خۆکوژییانە بۆ گرفتی ئابووری‌و بێهوایی بە ژیان دەگەڕێتەوە.
هاوکات له کرماشانیش راگه‌یه‌ندرا که لە هەر ١٠٠ هەزار کەس لەو شاره ٨ کەسیان کۆتایی بە ژیانیان دێنن.
سیاوەش سلێمانی، جێگری کۆمەڵایەتیی بێهزیستی پارێزگای کرماشان وێڕای پشتڕاسکردنەوەی ئەو هەواڵە دەلێ هەوڵی خۆکوژی پیاوان بە نیسبەت ژنان زیاترەو
پاش ناوەندی پارێزگای کرماشان، شارەکانی شائاباد، سەرپێڵ زەهاو و گیلانغەرب زۆرترین ئاماری خۆکوژییان هەیە.
شایانی باسه که سه‌رباری په‌ره‌سه‌ندنی خۆکوژی له کوردستان تا ئێستاش ناوه‌نده دهوڵهتیو به‌رپرسیاره‌کان ئاوڕێکی جیددی‌یان له‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌داوه‌ته‌وه.