وڵاتی قەتەر دوو هیندەی ئێرانی گاز لە مەیدانی هاوبەشی پارسی باشوور هەڵگرتووە.
بەڕێوەبەری شیرکەتی نەوتو گازی پارس وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی ئاستی دەرهێنانی قەتەر لە گازی مەیدانی هاوبەشی پارسی باشوور ازی دوو هیندەی ئێران بووە، گوتی: دەمانەوێ بەو ئاستەی قەتەر بگەینو بۆ ئەو مەبەستەش لە فازەکانی ١٢ تا ٢٤ بڕی زیاتر لە ٥٠ میلیارد دۆلارمان سەرمایە داناوە.
عەلی ئەکبەر شەعبانپوور گوتی بەپێی زانیارییەکان سەرجەم بەرهەمهینانی قەتەر لە مەیدانی گازی پارسی باشوور هەزار و ٦١٦ میلیون میتری سێجایەو ئێران بەهۆی ئەو گەمارۆیانەی لە سەری بووە تا ئێستا تەنیا ٩٠٠ میلیون میتری سێجای گاز لەو مەیدانە هاوبەشە هەڵێنجاوە.
شایانی باسە کە شیركەتی میللیی نەوت بۆ كاروباری سەرمایەدانانو دابینكردنی سەرچاوە ماڵییەكان دهڵێ پیشەسازیی نەوتی ئێران لە ١٠ساڵی داهاتوودا پێویستی بە ٢٥٠ میلیارد دۆلار سەرمایە هەیە؛ بەڵام ئێران بە تەنیاو بەبێ پاڵپشتیو هاتنە مەیدانی سەرمایەدانەرە بیانییەكان توانای دابینكردنی ئەم سەرمایەیەی نییە.