فه‌رمانداری گیلانی ڕۆژاوا گوتی پاش ته‌وابوونی شه‌ڕ، له ساڵی ٦٧ ڕا تا ئێستا له‌م ناوچه سنوورییه ٩٣ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژراون‌و ٣١٤ كه‌سی دیكه برینداربوون.
كه‌ره‌م محه‌ممه‌دی له وتووێژێكدا گوتی پاش شه‌ڕی ٨ساڵه، خاڵی سیفری سنووری گیلانی ڕۆژاوا جگه له بازاڕچه‌ی سنووریی سومار و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م بازاڕچه‌یه تا ئێستاش به مین چێندراونو ته‌قه‌مه‌نی به‌جێمای ئه‌م شه‌ڕه‌ی لێ ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تی هەڵگرتنەوەی مین‌و خاوینکردنەوەی ئه‌م ناوچه‌یه هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها گوتی پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕ له ساڵی ٦٧ بۆ ٩٣ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٣١٤ كوژراو بریندار بوون. هه‌روه‌ها له كاتی شه‌ڕیشدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین‌و ته‌قه‌مه‌نیی به‌جێماو ٢٤ كه‌س كوژران‌و ١٥٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.