ڕۆژانه ٤ كه‌س له ئێران به هۆی رووداوی كار گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. له ساڵی ڕابردووش‌دا ١٤٩٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی پێناسه‌ی وه‌زاره‌تی كار، تهعاونو خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووداوی كار بریتیه له‌و ڕووداوگه‌له كه له ڕه‌وتی كاردا بۆ كرێكار پێش دێ جا یان بریندار ده‌بێ یان دهمرێو ئێستا به پێی ئه‌م پێناسه‌یه له ساڵی ڕابردوودا ١٤٩٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پزیشكی قانوونی له ساڵی ڕابردوودا ١٤٧٩ پیاو و ١٥ ژن به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له نێو كوژراوانی ڕووداوی كار، سه‌دی ٤٤ به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بووه، هۆكارێك كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پشكی له مردنی كرێكاراندا هه‌بووه‌و دەردەکەوێ ئه‌م كه‌سانه هیچ ئامێرێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی گیانیان پێ نه‌بووه.
هه‌روه‌ها له ساڵی ڕابردوودا ٥٦ كه‌س به هۆی سووتان، ٧٠ كه‌س به هۆی كه‌مبوونی ئۆكسیژێن و ١٤١ كه‌سی دیكه بۆ هۆكاره‌كانی دیكه‌ی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له ساڵی پێشوو ڕووداوی كار سه‌ره‌ڕای گرتنی چه‌ندین قوربانی‌و بریندار، كۆمه‌ڵێك كه‌سیشی كه‌م ئه‌ندام كردوه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیانبه‌ركه‌وتووانی ڕووداوی كار بۆ ناوه‌نده‌كانی پزیشكی قانوونی ٢٧ هه‌زارو ٥١٠ كه‌س بووه.