لاوێکی كوردی دانیشتووی شاری بۆکان دوای تێپەڕبوونی سەد و پێنج رۆژ لە دەستبەسەربوونی، تا ئێستاش هیچ هەواڵێك لە بارودۆخی لە ئارادا نییەو لە لایان ئیدارهی ئیتلاعاتەوە هیچ زانیارێک سەبارەت بە چارەنووسی بە بنەماڵەکەی نەدراوە.
بەپێی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، “سامان قادری ئازەر” دانیشتووی شاری بۆکان كە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شوێنی كارەكەی لە شاری بۆكان دەستگیر كرا، دوای تێپەڕبوونی ١٠٥ رۆژ لە دەستبەسەربوونی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بە قسهی یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو، بنەماڵەکەی تا ئێستاش به بەردەوامی سەردانی ناوەندە ئەمنییەتیو قەزاییەكانیان كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.
“سامان قادری ئازەر” ٢٤ ساڵا ٢٣ بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و تا ئێستاكە و پاش تێپەربوونی ١٠٥ رۆژ لە دەستبەسەربوونی، هەروا بێسەروشوێنە.