نزیك بە نیوەی یەكەكانی پیشەسازیی بچووك لە ئێران داخراون‌و چه‌ند میلیۆن كەس کرێکاری ئه‌و یه‌که سه‌نعه‌تییانه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێكار بوون.
“خانەی سەنعەت، سامانەكان‌و بازرگانی”ی ئێران ده‌ڵێ لە ئێران نزیك بە ١٥٥ هەزار یەكەی بچووكی پیشەسازی چالاك هه‌بوو که لەم یەكە پیشەسازییانەدا نزیك بە ٤ میلیۆن‌و ٤٠٠ هەزار كەسی کاریان تێدا ده‌کرد، به‌ڵام لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەدی ٤٥ی ئەم کارگه‌و کارخانه بچووکانه بە هۆی سیاسەتی چەوتی كۆماری ئیسلامی داخران.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان له ئێستادا نزیك بە ٧٩ هەزار یەكەی پیشەسازیی بچووک لە کۆی ١٥٥ هەزار یەكەو کارگه‌ی بچووکی ئێران داخراون‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ٢ میلیۆن كەسیش كارەكانیان لەدەستداوه‌و بە حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانەوە زیاد بوون.
لە لایەكی دیكە سەرەڕای وادەو بەڵێنییەكانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی پاش ڕێككەوتنی ئه‌تومی، ڕەوتی داخرانی ئەم یەكە پیشەسازییانە هەروا درێژه‌ی هه‌یه.
سەرۆكی “خانەی سەنعەت، سامانەكان و بازرگانی”ی ڕێژیم دەڵێ بانكەكان بۆ سەنعەتكارانی ئێران بوونه‌ته کۆسپێکی گه‌وره‌و هەموو جۆرە سوودێك لە بەرهەمهێنەران وەردەگرن. لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرانی گشتیی پارێزگاكان بە هیچ شێوەیەك گوێ لە قسەی وەزیری خۆیان ناگرن. هەر لەبەر ئەم هۆكارانە تا ئێستا ٤١٥ هەزار هه‌لی کاری له ده‌ست چوون.
عەبدولوەهاب سههلابادی وێڕای پێداگری لەسەر داخرانی نزیك بە نیوەی یەكە بچووكەكانی پیشەسازیی ئێران دەڵێ ئه‌وانه‌ش که ماون به كەمتر لە سەدی ٣٠ی زه‌رفییه‌تی خۆیان كار دەكەن.