لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٨ بەندكراو لە زیندانی ناوەندیی زاهیدانو بەندكراوێكی دیكەش لە بەندیخانەی قەزوێن ئێعدام كران.
لە درێژەی شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان لە ئێران پاش ماوەیەك وەستانی چەند مانگە، ٨بەندكراو لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان ئێعدام كران. لهو ٩ کهسه ٥ كەسیان بە تاوانی پێوهندیدار به مادەی هۆشبەرو ئەوانی دیكەش بە هۆكاری ناڕوون ئێعدام كراون.
دادستانی گشتیو شۆڕشی قەزوێنیش ڕۆژی ڕابردوو حوكمی بەندكراوێكی له حەوشەی زیندانی ئهو شارهدا جێبهجێ کرد كە كەسێكی بەدەستی كوژرابوو.
هاوکات لهگهڵ ئهو ئێعدامانه لانیكەم ١٤ بەندكراوی دیکهی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانەكانی قزلحەسار و ڕەجایی شاری كەرەج بۆ جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادی گواستراونەتەوە.
شایانی باسە كە ڕاگەیەنە دەوڵەتییەكان و كاربەدەستان بەرپرس لەبارەی ئەم ئێعدامانەو وردەكارییەكانی تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان بڵاو نەكردۆتەوە. هەروەها لە ڕۆژی٢٥ی خاكەلێوەڕا تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ كەس ئێعدام كراون، ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی ئێعدامی لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینی.