تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ١٨ ساڵەی نێوان ئێرانو عێراق لە ئاوایی دووپلورەی سەربە شاری مەریوان گوێزینگی لاقی لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵەی پەڕاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زرێوار خەبەر، دوكتور هوشیار سایەمیری، بەڕێوەبەری بێهداشتو دەرمانی شاری مەریوان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی، شەوی پێنجشەممە، ٢٦ ی خاکەلێوە لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “م . ر” بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووەو بۆ نەخۆشخانەی بوعەلیی ئەم شارە گواسترایەوە، بەڵام بەداخەوە لاقی لە گوێزینگی ڕا پەڕی.
ئەو ڕووداوە لە مەریوان لە حاڵێک دایە کەڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەش، پیاوێکی بە تەمەنی خەڵکی گوندی “نێروان” لە بەشی ئارمەردەی شاری بانە کەوتە سەر مینو بەو هۆیەوە لاقی چەپی لەدەست دا.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧ کەس لە شارو ناوچەکانی کوردستان، بوونەتەوە قوربانیی تەقینەوەی مین.